تا هۆزە عەرەبەکان شەڕی داعش نەکەن رەققە ناگیرێتەوە
چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ش، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شاری ره‌ققه، پایته‌ختى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى داعش ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان به‌ئاراسته‌ى باشوور ده‌ستپێكرد كاتێك ئه‌و هێزانه هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانى داعش له دۆڵى به‌لیخ، كه په‌نجا كیلۆمه‌تر له باكووری شاری ره‌ققه‌وه دووره.
هێرشی ئه‌م دواییه، هێرشێكی ئه‌وه‌نده گورز وه‌شێن نییه كه هێزه‌كانى سووریای دیموکرات به‌و خێراییه بگه‌یێنێته ده‌ورووبه‌ری شاری ره‌ققه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رقاڵیی كورد به ئامانجهكهیانهوه وه‌ك ئه‌وه‌ى زۆرجار ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له پێشڕه‌وییه‌كانیان له‌ناوچه‌كانى رۆژئاوا به‌ره‌و عەفرین و ئه‌و دوو ناوچه سنوورییه پێكه‌وه گرێ بده‌ن ، هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر ئەو هەنگاوەی کورد‌و ئەوەش وایکردووە کە ئەمریکا بە هەستیارییەوە بڕوانێتە خشتەی کاتی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە.
پیش ئەوەی بیر لەئەنجامدانی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە بکاتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر رەققە، پێویستە لەسەری هۆزە عەرەبییەکانی ناوچەکە کە هەندێکیان بەیعەتیشیان بە داعش دابوو کۆ بکاتەوە. وە هەر هەوڵێکی لەو جۆرەش پێویستی بە لێکتێگەیشتنێکی تەواو هەیە لە رۆڵی بەهێزی ئەو هۆزانە، یەکەمیان لە سایەی رژێمی ئەسەد و ئێستاش لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا.
رۆڵ و پێگەی هۆزەکان لە سووریا:
لە سووریاش هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، هەر هۆزێک لە هەزاران كه‌س پێكدێت، هه‌ندێك جاریش ده‌گاته ده‌یان هه‌زار كه‌س، له چوارچێوه‌ى رووبەڕووبوونهوهى هه‌ر مه‌ترسییه‌كى ده‌ره‌كی ، خێڵه‌كان كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ژموونی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر هۆزه‌كاندا.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتى عوسمانییه‌كاندا، هه‌ندێك له یه‌كێتى هۆزه‌كان وه‌كو ( شه‌ممه‌ر) زۆر به‌هێز بوون به‌جۆرێك هیچ جۆره باجێكیان نه‌ده‌دایه ده‌وڵه‌ت ، نازناوى هۆزه خانەدانەکانیشیان لێنرابوو.
ئه‌و هۆزانه‌ش كه باجییان ده‌دا له هۆزه ئاساییه‌كان بوون و تاوەکو ئێستاش هه‌ندێك له پیاوانى هۆزه ئاساییه‌كان هه‌ستی دووژمنكاریی له‌ناخیاندا درووست بووه به‌رامبه‌ر به هاوشێوه خانهدانهكانیان كه بۆ چه‌ندین سه‌ده‌یه باڵا دەست بوون بەسەریانه‌وه.
هۆزه خانه‌دانه‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه سرووشتى خۆیان بپارێزن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵییان داوه په‌یوه‌ندییه‌كانیان سنووری وڵاتان تێبپه‌ڕێنێت و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعودیه په‌یوه‌ندیی بەهێز دابمه‌زرێنن، به‌ڵام هۆزه ئاساییه‌كان زیاتر گوێیان بەوە نەداوەو لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بوونە بەناو جومگەکانی دەسەڵاتدا بڵاوبووبوونەوە، ئه‌و جیاوازیانەش كاردانه‌وه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه‌ى به‌رامبه‌ر به شۆڕشی سوریا له‌ساڵى 2011 لێكهوتهوه.
كاتێك كه خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی حكومه‌تى ئه‌سه‌د ده‌ستیان پێكرد، ئه‌و هۆزانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان بهسعودیهوه هه‌بوو به‌شدارییان تێدا كرد و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه وایكرد پارێزگاى دێره‌زوور به‌زوویی بكه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه.
به‌ڵام حکومەتی بەشار ئەسەد بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لە شاری ره‌ققه مایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆرترین هۆزه ئاساییه‌كانى تێدایه، كه بۆ چەندین دەیە سوودمه‌ند بووبوون له چاكسازییه كشتووكاڵییه‌كان و پرۆژه‌كانى گه‌شه‌پێدان كه رژێمی به‌عس رایگه‌یاندبوون.
سیاسەتی رژێم لەگەڵ هۆزەکان:
له‌ساڵانى شه‌سته‌كاندا رژێمی به‌عس سیاسه‌تێكی زۆر دووژمنکارانهى به‌رامبه‌ر به نوێنه‌رانى گه‌وره‌ترین یه‌كێتى هۆزه‌كان به‌كار ده‌هێنا، ته‌نانه‌ت خاوه‌ندارێتى زهویهكانیشی لێسه‌ندنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له شێخه دیاره‌كانى هۆزه‌كان سووریایان به‌جێهێشت، ئه‌وانه‌شی كه مابوونه‌وه له‌كۆتاییدا راكێشرانه ناو ریزه‌كانى رژێمه‌وه.
دروستكردنى به‌نداوى شۆڕش و راگه‌یاندنى به‌رنامه‌ى ئاوه‌ڕۆى دۆڵى فورات، وایكرد كه پرۆسه‌كه به‌ئاسانى جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها رژێم بەشێک لە هۆزەکانی له‌رێگه‌ى پێدانى پله‌و پۆست له ده‌وڵه‌تدا تێكه‌ڵى خۆی كرد، هه‌ندێكیشیان دهستپارێزییان نه‌كردووه له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كێڵگه ئاودێرییهكاندا، هه‌روه‌كو پسپۆڕ مریه‌م عهبابسه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌ساڵى 2010 ئه‌نجامیداوه دەڵێت، ئه‌م هۆكاره‌یه كه وایكردووه نه‌وه‌یه‌كی به‌عسى له‌ناو هۆزه‌كاندا ده‌ربكه‌وێت و قورسایی سیاسى خۆی به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا له‌ناو هۆزه‌كاندا و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى هۆزه‌كان بۆ رژێم زیاتر ببێت.
په‌یڕه‌وكردنى ئه‌م سیاسه‌ته له‌كۆتاییدا به‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ناشكێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى پیاوانى هۆزه‌كان كه له‌ناو داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تدا پله‌و پۆستیان هه‌بوو، كهرهستە و موڵك و ماڵى ده‌وڵه‌تیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تى خۆیان به‌كارده‌هێنا.
له ئه‌نجامیشدا پرۆگرامى ئاودێری كه ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاندبوو بووه هۆكاری خراپى ره‌وشی ئابووری، به‌تایبه‌تیش دواى ئه‌وه‌ى كه ئه‌وله‌ویه‌تى سیاسه‌ت گرنگیدان بوو به هۆزه‌كان نه‌وه‌ك گه‌شه‌پێدان، له‌به‌ر ئه‌وه پرۆژه‌كه له‌ساڵى 2000 و له‌دواى هاتنه سه‌ر حوکمى به‌شار ئه‌سه‌د شكستى هێناو حكومه‌تیش نه‌یده‌توانى په‌ره به سیسته‌می ئاودێری بدات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، هه‌روه‌ها بیرۆکراتیه‌ت و پشكپشكێنه‌ى سیاسى شكستیهێنا به هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازی له كه‌رته‌كانى كشتووكاڵ و ئاودێریدا.
به‌هۆى گرنگى زه‌وییه‌كه‌وه كه به‌پیت بوو بۆ كشتووكاڵ و ئاودێری ناكۆكییه‌كان رۆژ به رۆژ تووندتردهبوونهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ماوه‌ى 20 ساڵدا رێژه‌ى دانیشتووانى ناوچه‌كه دوو هێنده زیاد بووه. به‌كورتی، پرۆژه‌ى فورات رێگه‌ى خۆشكرد بۆ به‌كرێگرتنى هۆزه ناوخۆییه‌كان، نه‌وه‌ك كڕینییان.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه دانیشتووانى شاری ره‌ققه تا كۆتاییه‌كانى ساڵى 2013 لایه‌نگری رژێمی ئه‌سه‌د بوون، به‌ڵام به‌هۆى شكستهێنانى سیاسه‌تى كه‌رتی كشتووكاڵ و پێدانى پاره به سه‌رۆك هۆزه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانى كه‌نداوه‌وه وایكرد ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه له‌كۆتاییدا بچنه ریزی هێزه ئۆپۆزیسیۆنهكانهوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا هه‌ندێك له سه‌رۆك هۆزه‌كان له‌گه‌ڵ رژێم ماونه‌ته‌وه‌و به‌وه‌فا بوون بۆی، لەدوای شەڕ و ئاڵۆزییەکان هه‌ڵهاتن بۆ دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاری‌یان لێبكرێت و رژێمیش ئومێدی به‌وه هه‌یه له داهاتوودا دۆڵى فوراتیان پێبگهڕێنێتهوه.
هه‌روه‌ها رژێم ئامرازه سه‌ربازییه‌كانیشی بۆ راكێشانى هۆزه‌كان به‌لاى خۆیدا به‌كارهێناوه، له‌ساڵانى هه‌شتاكاندا خه‌ڵكێكی زۆری له هۆزه‌كانى ناوچه‌ى فورات كرده سه‌رباز، وە رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش پێیانوایه كه خزمه‌تكردنى سه‌ربازی پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییان به‌رز ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا حافز ئه‌سه‌د هۆزی حهدادییهكانى به‌كارهێنا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵەی ئیخوان موسلیمین له شاری حه‌ما و له‌كۆتایشدا ئه‌و شاره یاخیبووه به ته‌واوه‌تى وێران كرا، ئه‌مڕۆش حهدادییهكان هاوكاری به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و پارێزگاری له رێگه‌ى حه‌له‌ب له رۆژهه‌ڵات و حه‌ما ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها شێخ فه‌هد جاسم فرهیج پۆستى وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تى سوریاى به‌ده‌سته‌وه‌یه ئێستا، نمونه‌ى دیارتریش به‌شار ئه‌سه‌د له‌كاتى شۆڕشى كوردانى رۆژئاوای كوردستان له‌ساڵى 2004 دوودڵ نه‌بوو له پڕچه‌ككردنى هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان له جزیره بۆ سه‌ركوتكردنى شۆڕشه‌كه، تا ئێستاش ئه‌و هۆزانه جبور و عدوان و تهییی و عقێدات هاوشانى به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕی هێزه‌كانى ئۆپۆزیسیۆن ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له تۆڵه‌ى دووژمنه‌كانیان ده‌ترسن ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستیدا نه‌ما، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه لێكده‌درێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری تواناى ده‌سه‌ڵاتى سوپاى سووریایه به‌سه‌ر ناوچه‌ى جیب له‌باشووری شاری قامیشلۆ.
سیاسه‌تى داعش له‌گه‌ڵ هۆزه‌كان:
دواى ئه‌وه‌ى داعش له‌رێگه‌ى شه‌ڕه‌وه له‌ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سووریا جێ پێى خۆی كرده‌وه، زۆر به‌خێرایی هۆزه‌كان چوونه ناو سیسته‌مه تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه، سه‌رۆك هۆزه‌كانى ناوچه‌كه به‌یعه‌تیان بۆ خه‌لیفه‌ى داعش ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیدا، داواش له هۆزه‌كان كرا كه كچه‌كانیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى داعشدا، و كوڕه‌كانیشیان هاوشانی داعش شه‌ڕ بكه‌ن، داعش‌یش وه‌كو پاداشتێك بیره نه‌وت و پاره‌و ده‌ستكه‌وتى زیاتری دا به‌و كه‌سانه‌ى كه به ئیراده‌ى خۆیان چوونه‌ته ریزه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێرشیكرده سه‌ر ئهوكهسانهى كه رووبه‌ڕووی بوونه‌وه بۆ نمونه، داعش له‌مانگی ئابی 2014 ، 700 ئه‌ندامی هۆزی شعێتاتى سه‌ربڕی.
هه‌روه‌كو رژێمی سوریا، داعش‌یش هه‌وڵیدا بنكه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ربه‌خۆ له‌ناو ریزبه‌ندی هۆزه ته‌قلیدییه‌كاندا درووست بكات، هه‌ر سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی به‌ته‌مه‌نیش دوودڵ بوایه له هاوكاریكردنى داعش، رێكخراوه‌كه كه‌سێكی بچووكتری له رووى ته‌مه‌نه‌وه ده‌كرده سه‌رۆك هۆز، یان خێڵێكى پله دووی له ناو هۆزه‌كه‌دا ده‌هێنایه پێشه‌وه.
داعش زیاتر سه‌رنجی ده‌خسته سه‌ر گه‌نجه‌كان و هه‌وڵیده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بیانباته كه‌مپه‌كانى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازییه‌وه. له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردووش‌دا به‌هه‌زاران گه‌نجی به‌لاڕێشدا بردوو له‌ناو هۆزهكانییان چوونه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ پێكهێنانهى هۆزه‌كان له‌دواى رووخانى داعش.
هه‌روه‌ها داعش ناكۆكییه‌كانى ناو هۆزه‌كانى به‌كارده‌هێنا بۆ چه‌سپاندنى هێزی خۆی. له جه‌رابلوس پشتگیری له پیاوانى هۆزه‌كانى تهی كرد له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هۆزى جیس، هۆزی جیسیش ناچار بوون شاره‌كه بهجێبهێڵن و روو بكه‌نه توركیا.
له مانگی ئابی 2013 داعش هاوكاری هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانى كرد له گرێسپی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل و سه‌رجه‌م كورده‌كانى له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ركردن و گونده‌كانیشیان خاپووركران و زه‌وییه‌كانیشیان دابه‌شكردن به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌كاندا.
چاوپێكه‌وتنى چاودێره ناوخۆییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه، ئامانجی داعش له‌م هه‌نگاوانه زیندووكردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى عه‌ره‌به سووننه‌كانه له داواكاری كورده‌كان بۆ گه‌رانه‌وه‌ى زه‌وییه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی یهكخستنییان.
له‌ده‌ستدانى پشتگیری میللی:
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزه جیاوازه‌كانیش هه‌موو ئامانجیان له‌ناوبردنى داعش بێت به‌ته‌واوه‌تى، هێشتا پێویستییان به‌وه هه‌یه كه دانیشتووانى ناوچه‌كانى ژێرده‌ستى داعش هان بده‌ن له‌دژى داعش راپه‌ڕن و دەسەڵاتەکەی ره‌تبكه‌نه‌وه، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ندێك له‌و ئامڕازانه‌ى دیكه‌ش كه یارمه‌تیده‌رن بۆ رووخانى داعش خراپی ره‌وشی ئابووری، سه‌ركوتكردنى خه‌ڵكه‌كه‌یه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆك هۆزه‌كان داواى پاره‌و پێگه‌ى سیاسى و پارێزبه‌ندی ده‌كه‌ن كه له‌دواى داعش رووبەڕووى سزادان و لێپێچینهوەی یاسایی نه‌بنه‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا داعش، ته‌واوی كۆگاكانى خۆراك و گه‌نمی ناوچه‌كانى ژێرده‌ستى زۆر بە دەستبڵاوانە دابه‌شكرد به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا، بۆ نمونه نرخی نان له ره‌ققه له هه‌موو ناوچه‌كانى دیكه‌ى سوریا هه‌رزانتر بوو، هه‌روه‌ها نرخى سووته‌مه‌نى به‌هۆى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆییه‌وه كه‌مكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێرییه‌ش كه داعش خستبوویه سه‌ر نرخى شتوومه‌كه‌كان به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر رێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م هه‌ڵاوساندا، به‌تایبه‌تى له‌دواى دابه‌زینى ئاستى به‌رهه‌مى كشتووكاڵ به‌هۆى كه‌می مادده‌ی په‌ین و ده‌رمانى ما رو مێروه‌وه، هه‌روه‌ها داعش هه‌وڵیدا له‌رێگه‌ى سه‌ندنى باجی زیاتر له جووتیاران قه‌ره‌بووی كه‌می داهاتى نه‌وت بكاته‌وه، ئه‌وه جگه له كێشه‌كانى سیسته‌می ئاودێری و خراپى به‌ڕێوه‌بردنى و ئه‌و زیانانه‌ى كه به ژێرخانهكهى گه‌شتبوون.
هه‌روه‌ها جوتیارانى ناوچه به‌راوه‌كان رووبه‌ڕووى هه‌مان ئه‌و به‌ربه‌ستانه بووبوونه‌وه كه له‌سه‌رده‌مى رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌ددا رووبەڕوویان بووبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به داهاتێكی كهمترەوه.
له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌فسانه‌ى سیسته‌می ئیسلامی داعش كه دادوه‌ريی بۆ هه‌موو ئیمانداران دهستبهردهكات شپرهزهبوو، به‌گوته‌ى ئاواره‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى ره‌ققه‌و دێره‌زوور گه‌نده‌ڵی وه‌ك چۆن داموودهزگاكانى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌سه‌دی تەنیبوو به‌هه‌مان شێوه دامه‌زراوه‌كانى داعشیشی گرتووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه رێژه‌یه‌كی كه‌م له چه‌كداره‌كانى داعش به‌هۆى گهندهڵییهوە له سێداره ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌ندامان و خێزانى هه‌ندێك له ئه‌ندامى دیكه ژیانى باش ده‌گوزه‌رێنن.
چه‌كداركردن و راكێشانى مێردمنداڵانى ناوچه‌كه بۆ ناو داعش بووه هۆى دروستبوونى ناڕه‌زایی، بۆ نموونه ئه‌وه‌ى كه له منبج له تشرینی دووه‌می 2015 روویدا، وای له داعشكرد بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى زیاتر له ژێر كۆنترۆڵى خۆیدا بهێڵێته‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كانى بۆ سه‌ركوتكردنى خه‌ڵكی زیاتر كرد.
پاش هه‌موو هه‌مان هه‌ستى تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ناخى ئه‌ندامان و سه‌رۆك هۆزه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش چه‌كه‌ره‌ى كردووه‌و به‌شێكی زۆریان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه كه هاوكاری هه‌ركه‌سێك بكه‌ن كه رووبه‌ڕووى داعش ببێته‌وه، ئیتر ئه‌گه‌ر سوپاى سووریاى دیموكرات بێت یاخود سوپاى سه‌ر به حكومه‌ت.
بۆ نموونه، له‌دواى كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ى 2014 بیست ئه‌ندامى هۆزى شعێتات چوونه ناو سوپاى سووریا له دێره‌زوور، هه‌روه‌ها هاوكاریكردنى هۆزه‌كان بوو كه وای له سوپاى سووریا كرد بتوانێت له‌مانگی ئادار شاری ته‌دموور كۆنترۆڵبكاته‌وه و له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى سوپا‌و هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتیش له شاری ره‌ققه جیابوونه‌وه‌ى هۆزه‌كان له داعش له دێره‌زوور و منبج زیاتر ده‌بێت.
رێگریكردن له‌هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕی هۆزه‌كان له‌دوای داعش:
ئه‌مریكا پشتگیری له هێزه‌كانى سووریای دیمو‌كراتى ده‌كات كه شهرڤانهكانى یه‌په‌گه به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌و هێزه‌دا، ئه‌و پشتگیرییه‌ش به دیاریكراوى خۆى له پشتگیری ئاسمانی و دابینكردنى باشترین جۆری چه‌ك ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ هاندان و راكێشانى هۆزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ناو ئه‌و هاوپەیمانییەتییەوە كه له‌دژى داعش پێكهاتووه.
پێشتریش، له‌پارێزگاى ره‌ققه چه‌ند هۆزێكی عه‌ره‌بی له یه‌كێتى فه‌ددان چوونه ناو هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل یه‌په‌گه‌وه، هه‌روه‌ها له زستانى رابردوو چه‌ند خێڵێكی هۆزى شهممهریش له حه‌سه‌كه هاوكاری یه‌په‌گه‌یان كرد بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌كانى هۆل و شه‌دادی كه له بنده‌ستى داعشدا بوون.
ئه‌م هۆزانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد پاراستووه، بۆ نموونه له‌ساڵى 2004 ره‌تیانكرده‌وه كه هاوكاری رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن بۆ سه‌ركوتكردنى راپه‌ڕینى كوردان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانیان پاراستووه، به‌ڵام ترسیان هه‌یه له‌وه‌ى په‌یه‌ده هه‌ژموونى خۆى بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ناوچه‌كانیاندا، بۆ ئه‌وه‌ش پشت به‌ئه‌مریكا ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سنوورێك دابنێت بۆ په‌یه‌ده، و هه‌روه‌ها گره‌نتى پیبدرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشكی خۆى له‌دواى ئه‌وه‌ى داعش ئه‌و ناوچانه چۆڵ ده‌كات.
له به‌شی باكوری پارێزگای ره‌ققه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستدا، له‌به‌ر ئه‌وه تا ئێستاش هه‌ندێك له هۆزه‌كان پشتگیری داعش ده‌كه‌ن ، وه‌كو هۆزه‌كانى عهفادلهو سه‌بخه، به‌ڵام ئه‌و هۆزانه‌ى كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى خۆیان له‌لایه‌ن ئه‌و هۆزانه‌وه ده‌ركران كه داعش پشتگیری‌یان ده‌كات ئاماده‌نین بۆ ئاشته‌واییه‌كى خێرا، بۆ نموونه هۆزه‌كانى جیس و شعێتات.له‌به‌ر ئه‌وه هێزى سوریاى دیموكرات چیتر ناتوانێت هۆزی زیاتر بۆ لای خۆى رابكێشێت، بۆیه بیركردنه‌وه له یاخیبوونى گشتى له‌دژى داعش زۆر قورسه ئه‌گه‌ر بێتوو هێزێكی بیانى بێلایه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی نه‌بێت.
ئاستى توندووتیژى له‌ساڵى 2011 زۆر به‌رزبووه‌وه به‌جۆرێك كه دابوونه‌ریته خێڵه‌كییه‌كان نه‌یانتوانى سنوورێكی بۆ دابنێن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك له هۆزه‌كان له‌ترسى تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری هه‌ڵهاتن، وه‌كو هه‌ردوو عه‌شیره‌تى تهی له جه‌رابلس و سیباع له سه‌خنه، ئه‌م دوو هۆزه یارمه‌تیده‌ری داعش بوون بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاری مێژوویی تهدمووردا.
بۆ راگرتنى تووندوتیژی و ئه‌و هه‌رایه‌ى كه داعش دروستیكرد، هاوپەیمانییەک پێویسته بۆ پڕكردنه‌وه بۆشاییه سیاسییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا. به‌ڵام به‌م زووانه هه‌رگیز هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد به‌ڕێوه‌ناچێت، بۆیه ده‌سه‌ڵاتداره نوێیه‌كان ناچار ده‌بن كه‌سانى ناسراوى خۆجێیی بهێنن بۆ ئه‌وه‌ى له قۆناغی راگوزه‌ردا كاروبارى ناوچه‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. وه‌ك چۆن ده‌یڤد پترایۆس فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق له‌ساڵى 2003 له شاری موسڵ ئه‌نجامیدا.
پرسیارێك لێره‌دا دێته پێشه‌وه، چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه به بێ هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی بیانى رووبدات. په‌یه‌ده‌ش ناتوانێت ئه‌زموونى خۆی له خۆبه‌ڕێوبه‌ری له حه‌سه‌كه‌و كۆبانێوه بگوازێته‌وه بۆ شاره‌كانى رەققهو دێره‌زور كه كورد نین. له‌ڕاستیشدا ئه‌و هێزانه پێشتر تۆمهتباركرابوون به پاكتاوى ره‌گه‌زی له شاری گرێسپی كه زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى عه‌ره‌بن.
هه‌روه‌ها ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بێ كه‌موڕی نابن. ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت هۆزه عه‌ره‌به‌كان ناوچه‌ى دۆڵى فورات ، خۆیان كاروباری خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت كه به‌ئاسانى به‌ره‌و ئاراسته‌ى شه‌ڕكردن بڕۆن له‌سه‌ر شار و خاك و ئاو، به‌تایبه‌تیش له ده‌ورووبه‌ری به‌نداوى شۆڕش كه ناوچه‌كه له رووی وزه‌و ئاودێرییه‌وه پشتى پێده‌به‌ستێت.
كورد له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ناكۆكییانه‌دا ده‌مێننه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵپه‌ى ئه‌وه ناكه‌ن ده‌ستبگرن به‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌ڵام داعش له‌ژێر ناوێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاى سووریاش له به‌نداوى شۆڕش و له دێره‌زوور نزیكه، بۆیه به‌شار ئه‌سه‌د هیواى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست نه‌داوه كه هۆزه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆى به‌كاربهێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كه. به‌كورتی، سه‌قامگیری له دۆڵى فورات له‌دواى داعش رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای دارایی و سیاسی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
