له‌به‌ر ئه‌م 10 هۆكاره به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپادا ده‌مێنێته‌وه
نادی عه‌زام، شیكرده‌وه‌ی دارایی رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی بانگه‌وازی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن ژماره‌یان ته‌نها 65 نوێنه‌ره ده‌بێت، كه له بنه‌ڕه‌تدا 650 نوێنه‌ره، واتا ته‌نها 10% له كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌ندامانی نوێنه‌ران.
نادی عه‌زام، له 10 خاڵدا هۆكاری مانه‌وه‌ی به‌ریتانیای خسته‌ڕوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا:
1- نزیكه‌ی 16%ی دانیشتوانی به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و بێ پێچ و په‌نا، پشتگیری له‌مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت، ئه‌وانیش دانیشتوانی سكۆتلاند، ئیرلاندی باكوور و وێڵزه.
2- زیاتر له 10%ی كۆی گشتی دانیشتوانی به‌ریتانیا، به ره‌چه‌ڵه‌ت عه‌رب، ئه‌فریقی و ئاسیایین، ئه‌وانیش پاڵپشتی مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كه‌ن له‌ناو یه‌كێتییه‌كه.
3- 15%ی به‌ریتانییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی بازرگانییان له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه و ئه‌وانیش پاڵپشتی مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
4- رێژه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی دانیشتووانی به‌ریتانیا هه‌ن، كه نزیكه‌ی 30%ی دانیشتوان پێكده‌هێنن، ئه‌وانیش ئه‌وروپاییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ن و مافی ده‌نگدانییان هه‌یه، ئه‌وانیش پاڵپشتی مانه‌وه‌ی بریتانیا ده‌كه‌ن.
5- زیاتر له نیوه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یانن له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به گوێره‌ی ئه‌و راپرسییانه‌ی پێشتر ئه‌نجامدراون.
6- چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به واتای سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خودی به‌ریتانیا دێت و هه‌ریه‌ك له ئێرلاندی باكوور و سكۆتلاند لێی جیاده‌بنه‌وه و سه‌ره‌تای داڕمانی ئینگلته‌را ده‌ستپێده‌كات.
7- چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه، ده‌بێته هۆی ژماره‌یه‌ك كاره‌ساتی گه‌وره‌ی ئابووری، بۆ كۆمپانیا و بانكه زه‌به‌لاحه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش بازرگانان و پیاوانی كاری به‌ریتانیا و خاوه‌ن بڕیارانی به‌ریتانیا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
8- چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌بێته هۆی زیانی گه‌وره بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا و یه‌كێتییه‌كه رووبه‌ڕووی داڕمان ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تیش كه پێشبینییه‌كان ئاماژه به داڕمانی ئابووری وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه ده‌كات، به چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا.
9- هه‌ڵمه‌تێكی گوشار و ترساندن له‌لایه‌ن كۆمپانیا و بانكه زه‌به‌لاح و خاوه‌ن كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر رای گشتی به‌ریتانیا ده‌ستیپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپادا بمێنێته‌وه و رێگه به‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ناده‌ن.
10- به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی راپرسییه‌كه، به‌های جونه‌یهی ئیسته‌رلینی، له‌ماوه‌ی 5 مانگی رابردوو، دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه له به‌رامبه‌ر به دۆلار.
