بەهۆی‌ هەورە بروسكەوە لەیەك رۆژدا 90 كەس لەهیندستان گیانیان لەدەستدا

بەهۆی‌ هەورە بروسكەوە لەیەك رۆژدا 90 كەس لەهیندستان گیانیان لەدەستدا
بەهۆی‌ هەورە بروسكەوە لەیەكێك لەویلایەتەكانی‌ هیندستان تەنها دوێنێ 90 كەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی‌ هەواڵێكی‌ ماڵپەڕی سی ئێن ئێن عەرەبیە، بەهۆی‌ بارانبارینی وەرزییەوە كە هەورە بروسكەی‌ لەگەڵدابووە دوێنێ 90 كەس لەویلایەتی‌ بیهار لەهیندستان گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە حكومییەكانی‌ رایانگەیاندووە: مردنی‌ 90 كەس بەهۆی‌ هەورە برسكەوە لە رۆژێكدا ریكۆردێكی نوێیە كە تۆماركراوەو پێشتر روینەداوە لەیەك رۆژدا ئەوەندە كەس بە هەورە بروسكە گیان لەدەست بدەن.

هیندستان یەكێكە لەو وڵاتانەی خەڵكێكی زۆری بەهۆی هەورە بروسكەوە گیان لەدەست دەدەن، بەگۆێرەی‌ ئامارەكان لە ساڵی‌ 2014دا لەو وڵاتە 2 هەزارو 582 كەس بەهۆی‌ هەورە بروسكەوە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش هەورە بروسكە هۆكاری زۆرترین گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی هیندستانە لە رووداوە سروشتییەكاندا.
Top