به‌رپرسێكی ئیسرائیلی: سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كورده
ئه‌یوب كارا، لە به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئیسرائیل به‌شداریی له كۆنگره‌ی دۆستایه‌تیی ئیسرائیل ـ ئه‌ڵمانیادا كرد و دەربارهی شه‌ڕی دژی داعش و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان به 'كوردستان تیڤی'ـی ڕایگه‌یاند كه هه‌موومان له جیهانی ئازاد‌دا شایه‌تی ئازایه‌تی و قاره‌مانێتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین و به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین گروپی توندڕه‌وی جیهاندا سه‌ركه‌وتووه و پێویسته هاوكاریی باش بكرێن.
به‌رپرسه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل ڕاشیگه‌یاند كه گه‌لی كوردستان به درێژایی مێژووی قوربانییەکی زۆری له پێناو مرۆڤایه‌تیدا داوه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێت كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، مافێكی ڕه‌وای گه‌لی كورده.
ئه‌یوب كارا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌رێمی كوردستان، نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراسییه له ناوچه‌كه‌دا و ئێمه‌ش پشتی گه‌لی كورد ده‌گرین.
