هێزی دەریایی یەکێتی ئەوروپا ئەرکێکى دیکەی لە ئۆپەراسیۆنێكدا گرتووەتە ئەستۆ

هێزی دەریایی یەکێتی ئەوروپا ئەرکێکى دیکەی لە ئۆپەراسیۆنێكدا گرتووەتە ئەستۆ
وەزیرانی ناوخۆى یەکێتی ئەوروپا بڕیاریاندا بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی پشکنین بۆ هەر کەشتیەکی گوماناوی بکرێت کە لە دەریاى ناوەڕاستدا دەبیندرێت.
لەدوای کۆبونەوەی دوێنێی وەزیرانی ناوخۆى یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند "هێزی دەریایی یەکێتی ئەوروپا ئەرکێکى دیکەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا گرتووەتە ئەستۆ ئەویش مەشق و ڕاهێنانی پاسەوانی دەریایی لیبیایە".
هەروەها هێزی دەریایی یەکێتی ئەوروپا، مافی پشکنینیان هەیە بۆ هەر کەشتیەکی گوماناوی کە لە دەریای ناوەڕاستدا ببیندرێت ئەویش بۆ ڕێگریکردنە لە گەیشتنی چەک بە وڵاتی لیبیا.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەتەوەیەکگرتووەکان دەسەڵاتی بەخشیە هێزی دەریایی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەى ڕێگرى لە گەیشتنی چەک بۆ وڵاتی لیبیا بکات.
هێزی دەریایی یەکێتی ئەوروپا، ساڵی ڕابردوو ١٦ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاستدا لەخنکان ڕزگارکرد.
Top