تەیارکردنی ڕاسته‌وخۆی پێشمه‌رگه، ده‌بێته به‌شێک له پلانی ئاسایشی نیشتمانیی کۆمارییه‌کانی ئه‌مریکا
(پۆڵ ڕایان) سه‌رۆکی کۆنگریسی ئه‌مریکا و سه‌رۆکی کۆمارییه‌کانی کۆنگرێس، پلانی ئاسایشی نیشتمانیی کۆمارییه‌کانی بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماده کرد کە بە پێی ئەو پلانە، چه‌کدارکردنی پێشمه‌رگه به‌شێکه له ئاسایشی ئه‌مریکا. ڕایان له باره‌ی تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو پلانه‌وه وتی "تەیارکردنی پێشمه‌رگه لە ڕووی سەربازییەوە به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به‌شێکه له‌و پلانه، که چه‌ند ساڵێکه ئۆباما ڕێگری لێ ده‌کات و ده‌ڵێ ده‌بێ له ڕێگه‌ی حکوومه‌تی عێراقه‌وه بێت." هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م پلانه ده‌بێ به به‌شێک له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارتی کۆماری بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ئۆکتۆبه‌ری داهاتوودا." سه‌رۆکی کۆنگریسی ئه‌مریکا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە به‌ڵێنی له دۆناڵد ترامپ کاندیدی حزبەکەی وه‌رگرتووه که بوو به سه‌رۆک، ئەو پلانە بکات بە یاسا.
KDP
