"ئه‌بووبه‌کر بەغدایی برینداره"
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان له‌سه‌ر کوژرانی ئه‌بووبه‌کر بەغدایی سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش، زۆربه‌ی میدیاکان هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردەوە، به‌ڵام (ڕیاز حه‌داد) باڵیۆزی سووریا له ڕووسیا به (سپۆتنیک)ـی ڕاگه‌یاندووه که بەغدایی برینداره.
ئه‌گه‌رچی په‌نتاگۆن و سوپای عێراقیش کوژرانی بەغدایییان ڕه‌ت کرده‌وه، به‌ڵام پرسه‌که هەر به باسی ڕاگه‌یاندنه‌کان مایه‌وه. حه‌داد ده‌ڵێ: "زانیارییەکی ته‌واوم هه‌یه که برینداره، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بێ و سبه‌ی هەر به سزای خۆی ده‌گات و ده‌کوژرێت."
KDP
