کورد لە کۆنگرەی ئیسرائیل ـ ئەڵمانیادا گوتاری دەبێ
لە کۆنگرەکەدا کورد گوتاری تایبەتی خۆی دەبێت و لەلایەن سیاسەتوان سەرۆ قادر پێشکەش دەکرێت و دواتر چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەلایەن شاندی کوردی پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت و کۆنگرەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت؛ لە ڕۆژی یەکەمدا شاندی کوردی بە چەندین کاری جۆراوجۆر قارەمانێتی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەگوازێتەوە بۆ ئامادەبووان و پاشان "زێرەڤان لەزگی، سەردار مەخمووری، ڕزگار ئۆزگان و ڕێناس" بە سترانی کوردی ئامادەبووانی کۆنگرەکە زیاتر ئاشنای کورد دەکەن. لە دووەم ڕۆژی کارەکاندا، دیبەیتێک بۆ ئامادەبووانی ساز دەکات و باس لە چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە لایەن قارەمانانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات. ئەم کۆنگرەیە ساڵانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دەبەسترێت و، کوردانی ئەورووپا بە گرنگییەوە لە ئەنجامەکانی دەڕوانن بۆ زیاتر ئاشناکردنی جیهان بە کوردستان.
KDP
