ئیسرائیل و ئەڵمانیا کۆنگرەیەک بۆ قارەمانێتی پێشمەرگە ساز دەکەن

ئیسرائیل و ئەڵمانیا کۆنگرەیەک بۆ قارەمانێتی پێشمەرگە ساز دەکەن
کۆنگرەی ئیسرائیل- ئەڵمانیا لە شاری فرانکفۆرت بە بەشداری شاندێکی باڵای کوردستان بەڕێوەدەچێت و تێیدا ئەو کارەساتەی بە سەر ئێزدییەکان لەسەر دەستی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش هاتووە و قارەمانێتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.

رۆژی یەکشەممە 19ـی حوزەیرانی 2016، کۆنگرەی ئێسرائیل – ئەڵمانیا لە شاری فرانکفۆرت و بە بەشداریی شاندێکی باڵای کوردستان و زیاتر لە ھەزار ڕۆشنبیری کورد لە ئەوروپا و ھەزاران کەس لە سەرانسەری جیھان، بەڕێوەدەچێت.

لە کۆنگرەکەدا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتارێکی سەبارەت بەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزدیدا ھاتووە پێشکەش کرد.

هەروەها هونەرمەندان زیرەڤان لیزگی، سەردار مەخمووری، مێوڤان ئالکێشکێ، ڕزگار ئۆسکان، ڕیباز تەمەر و ڕێناس کۆمەڵێک گۆرانیی کوردییان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

بڕیارە لە رۆژی دووەمی کۆنگرەکەدا، لەسەر ڕەوشی دوای شەڕی تیرۆر و قارەمانێتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆبوونەوەی شاندی ھەرێمی کوردستان و لایەنی ئیسرائیلی و ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت.








باسنيوز
Top