پاپای ڤاتیکان 110 هەزار دۆلار بۆ دامەزراوەیەکی کوردستان دەنێرێت
بە پێی سەرچاوە ھەواڵییەکانی ڤاتیکان، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان رۆژی یەکشەممە 19ـی حوزەیرانی 2016، بە دەنگ ھەڵمەتێکی خێرخوازییەوە چوو، کە ئامانج لێی دابینکرنی یارمەتیی داراییە بۆ کەنیسە و دامەزراوەکانی دیکە و دواجار بەھاناوەچوونی ئاوارە مەسیحییەکان.
لە میانەی ئەو ھەڵمەتەدا، پاپا بڕی 110 ھەزار دۆلاری بەخشییە کلینیکی سەن جۆزێف لە ھەولێر، کە سەر بە کەنیسەی کاسۆلیکییە و خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بە ئاوارە مەسیحییەکان دەکات.
بەهۆی شەڕی تائیفیی سوننە و شیعەکان و هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعش، 1.8 ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی، کە نزیکەی 250 هەزاریان بە ئایین مەسیحین، لە شارەکانی عێراقەوە ئاوارەی کوردستانی باشوور بوون.
باسنيوز
