لە سەردەشت شەڕ لەنێوان حدكا و سوپای پاسداران روویدا

 لە سەردەشت شەڕ لەنێوان حدكا و سوپای پاسداران روویدا
شەڕ لەنێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران- حدكا و سوپای پاسداران لە گوندی نستان لە سەردەشت روویدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە شەڕەکەدا هێزەکانیان پاشەکشەیان بە هێزەکانی سوپای سداران کردووە و پێشمەرگەکانیان هیچ زیانێکیان نەبووە و ناوچەکەیان جێهێشتووە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، سوپای پاسداران دەستیان بە تۆپبارانکردنی ئەو ناوچەیە كردووە لە شارۆچكەی سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان.

زانیاری زۆرتر..
Top