قه‌یرانى مووچه ئێرانى گرته‌وه‌و حكوومه‌ت تووشى ئابڕووچوونێكى گه‌وره بووه‌ته‌وه
ئه‌م ئابڕۆچوونه‌ى حكوومه‌ت دواى دزه پێكردنى زنجیره‌یه‌ك له لیستى مووچه دێت كه له ئینته‌رنێت بڵاوكرانه‌وه، تیایاندا ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى ده‌سه‌ڵاتدار له "ده‌زگاى ته‌ئمینی و دارایی"ى ده‌وڵه‌ت، مووچه‌كانیان 50 هێنده‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رى ئاساییه.
راسته‌وخۆ حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆكى ئێران، رێنمایی ده‌ركرد بۆ ئیسحاق جیهانگیری، یاریده‌ده‌رى خۆى، بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌و ئابڕووچوونه بكاته‌وه كه بووه هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌مین، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى چاودێری له‌سه‌ر ته‌ئمینی حكوومه‌ت.
تائێستا ئه‌و كه‌سه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه لیسته‌كانى مووچه‌ى دزه پێكردووه، به‌پێی لیسته‌كان، به‌رپرس هه‌یه 870 ملیۆن ریالى ئێرانى له‌مانگێكدا وه‌رده‌گرێـت (ده‌كاته نزیكه‌ى 28 هه‌زار دۆلار).
له ئێران‌دا كه‌مترین مووچه ده‌بێت 9 ملیۆن ریال بێت كه ده‌كاته نزیكه‌ى (290 دۆلار)، به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته‌ش، ده‌بێت به‌رزترین مووچه له 10 هێنده‌ى كه‌مترین مووچه زیاتر نه‌بێت.
باس‌نیوز
