بەرپرسێكی سووری: به‌غدادی نه‌كوژراوه
ریاز حه‌داد، باڵیۆزی حكومه‌تی سووریا له مۆسكۆ هه‌واڵی كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعشی ره‌تكرده‌وه كە ماوەیەك پێش ئێستا دەنگۆیەكی وابڵاوكرایەوە و جه‌ختیكرده‌وه برینداره، ئەوەشی پشتڕاسكردەوە چەكدارانی داعش زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی و ماددییان له دوایین شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا به‌ركه‌وتووه.
حه‌داد زیاتر گوتی "زانیاری ته‌واو و ته‌ندروستمان هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ژیان ماوه، به‌ڵام برینداره. به‌م نزیكانه نه‌ك ته‌نیا به‌غدادی، به‌ڵكو هه‌موو داعش له‌نێوده‌چێت".
بەهەمانشێوە عه‌مید كریش گارڤه‌ر، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژ بە داعش، هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی پشتڕاست نه‌كرده‌وه. ئەوە چەندینجارە هەواڵی كوژران یان برینداربوونی بەغدادی بڵاودەبێتەوە، بەڵام دواتر زانیارییەكان راست دەرناچن.
هه‌روه‌ها برێت ماكگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی باراك ئۆباما بۆ شەڕی داعش رایگەیاند، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نه‌كوژراوه، به‌ڵام خۆی زۆر به باشی حه‌شارداوه و تائێستا زانیاریمان له شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ی نییه.
بەغدادی كێییە؟
ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم بەدری ناسراو بە (ئەبوبەكر بەغدادی)، ساڵی 1971 لە شارۆچكەی سامەڕای سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین لەدایكبووە.
ساڵی 2010 بووەتە ئەمیری رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، لە تەمموزی 2014 دا خەلافەتی ئیسلامی راگەیاند و خۆیشی لە رۆژی 5ی تەمموزی 2014 دا لە (مزگەوتی نووری گەورە)ی شاری موسڵ وەك خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی گوتاری نوێژی هەینی پێشكەشكرد، دوای ئەوكات تەنیا جارێك، مانگی 2 ی 2016 لە فەللوجە دەركەوت.
ئەبوبەكر بەغدادی، بڕوانامەی بەكالۆریۆس و دكتۆرای لە زانكۆی ئیسلامی لە بەغدا بەدەستهێناوە.
لە كۆتایی ساڵی 2004 بەغدادی لەلایەن ئەمریكییەكانەوە دەستگیركرا و تاوەكو ئازادكردنی لەساڵی 2006 لە سەربازگەی بوكا زیندانی بوو لە بەسرا.
بەغدادی لە ژیانیدا چەند رێكخراوێكی بچووكی دامەزراندوون، دوای كوژرانی زەرقاوی لە ساڵی 2006 لەلایەن ئەمریكییەكانەوە، ناوبراو بووە كەسێكی دیار لەنێو لقی قاعیدە لە عێراقدا. دوای كوژرانی ئەبو حەمزەی موهاجیر، بووەتە كەسی یەكەمی قاعیدە لە عێراق.
ئەبوبەكر بەغدادی خۆی لە دەركەوتن پاراستووە و تاوەكو ئێستا تەنیا یەكجار بەشێوەی ڤیدیۆیی دەركەوتووە، چەند كاسێتێكی دەنگیشی بڵاوكردوونەتەوە. ئەو كەسێك بووە لەنێو رێكخراوەكەشیدا زۆرجار بە دەمامكداری قسەی بۆ بەرپرسانی رێكخراوەكەی كردووە، بۆیە ماوەیەك بە ناوی " شێخی دەمامكدار" نێوبانگی دەركردبوو.
هەموو ئەوانەی پێش تێكەڵاوبوونی ئەبوبەكر بەغدادی لەگەڵ رێكخراوە چەكدارە تووندڕەوەكاندا ئەویان دەناسی، دەڵێن كەسێكی زۆر قسەزان و لەسەرخۆ و ئارام بوو. دووەم دەركەوتنی بەغدادی تاوەكو ئێستا نە لەلایەن خوودی رێكخراوەكەیەوە بەفەرمی، نە لەلایەن عێراق و وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش پشتڕاست نەكراوەتەوە.
