واڵ ستریت جۆرنال: سوپای پاسداران ڕیگە بە گەڕانەوەی كۆمپانیا بیانییەكان بۆ ئێران نادات
لەو وتارەدا هاتووە كە سوپا لە ماوەی ئەو ساڵانەی ئێران لەژێر گەمارۆی ئابووریدا بووە، خۆی كرووەتە یەكێك لە بەهێزترین رەهەندە ئابوورییەكانی وڵات و ئێستا خاوەن كۆمەڵە كۆمپانیایەكە كە لە بوارەکانی بیناسازی، بەرهەمهێنانە پیشەییەكان و بانكداری و هاتوچۆدا چالاكن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە ئەگەر ئێران ئەو ڕێككەوتنەی كە لەگەڵ 6 وڵاتی گەورەی جیهان واژۆی كردووە بخاتە Bواری جێبەجێكردن، زۆربەی گەمارۆكان تا سەرەتای ساڵی نوێی زایینی هەڵدەگیرێن.
ئەوكات كۆمپانیا ڕۆژهەڵاتییەكان ناچار دەبن هەستیارتر بن و لەو پەیوەندییە ئابوورییانەدا و كڕیارەكانیان بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ سوپا لە هێڵەگ بدەن، چونكە ئەمەریكا سوپای پاسدارانی بە تێوەگلان لە كردەوە تیرۆریستییەكانی دەرەوەی سنوور و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار كردووە.
باسنيوز
