سعودیه به‌بێ ئێران و عێراق سوپای ئیسلام داده‌مه‌زرێنێت
سعودیه له مانگی نیسان هه‌وڵی پێكهێنانی سه‌نته‌رێكی هه‌ماهه‌نگی له نێوان سوپای وڵاتانی موسڵماندا، به‌تایبه‌تی پاش پێكهێنانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی-ئیسلامی بۆ شه‌ری دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته، هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه به سه‌رۆكایه‌تی ئێران له ناوچه‌كه زیاتر كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی سوپای وڵاتانی موسڵمان له مانگی ره‌مه‌زان له ریاز داده‌مه‌زرێت، كه ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك عێراق و رژیمی ئه‌سه‌د به‌شێك نابن له‌و سه‌نته‌ره.
پێكهێنانی ئه‌و سه‌نته‌ره له كاتێك دایه كه ناكۆكیی نێوان ئێران و سعودیه به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی سوریا و یه‌مه‌ن فراوانتر بووه، كه سعودیه ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ی ئیسلامیی سونه گه‌وره‌تر له‌وه‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر ئێران و هاوپه‌یمانه شیعه‌كانی پێك بهێنێت و به‌ره‌نگاری سیاسه‌تی ئێران له ناوچه‌كه ببێته‌وه.
K24
