واشنتۆن پۆست: چه‌كدارانی شیعه ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پشێوییه‌كی گه‌وره
ڕۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" ده‌نووسێت، چه‌كدارانی شیعه كه به‌وه ناسراون ڕۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان هه‌یه به‌رامبه‌ر سوننه‌كان و چه‌ندین ڕه‌فتاری ناپەسەندیان دژی سوننه‌كان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ك ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ له‌ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌و چه‌كدارانه‌یان تۆمه‌تباركردوه به ئه‌نجامدانی ونکردنی سه‌دان عێراقیی سوننه و له‌سێداره‌دان و ده‌ستگیركردن و ئازاردانیان.
هه‌ر به‌پێی زانیاریی ڕۆژنامه‌كه، حكومه‌تی عێراق فه‌رمانی به‌و هێزه چه‌كدارانه كردوه كه خۆیان بە دوور بگرن له مه‌یدانی شه‌ڕی ئازادكردنی فه‌للوجه، "ماجد حریسی" یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی فه‌للوجه ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه كه "ئه‌و هێزه چه‌كداره تائیفییانه هه‌روه‌كو داعش وان و ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌شداری پێكردنیان له شه‌ڕی ئازادكردنی فه‌للوجه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ بوونی مه‌ترسیی دروستبونی كاردانه‌وه له‌لایه‌ن عێراقییه سوننه‌كان كردوه به ئاراسته‌یه‌ك كه ڕه‌زامه‌ندبن به ده‌سه‌ڵاتی داعش له به‌رامبه‌ر توندوتیژی و پێشێلكارییه‌كانی هێزه چه‌كداره شیعه‌كان.
"مایكل بریجنت" شاره‌زای كاروباری عێراقی له په‌یمانگه‌ی هیدسون ده‌ڵێت، عه‌بادی كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریی چه‌كدارانی شیعه و ناتوانێت ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ڕۆحی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی شیعه‌كان كه ده‌یانه‌وێت سزای فه‌للوجه بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه به‌رده‌وامانه‌ی له ناوچه شیعه‌نشینه‌كانی به‌غدا ڕوویانداوه.
وتیشی، هێزه چه‌كداره شیعەکان بەوە تۆمەتبار دەکات کە له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه پشتیوانی دەکرێن.
لە لایەکی دیکەوە، هادی عامری فەرماندەی سوپای بەدر ڕایگەیاند کە ئەگەر فەللوجە هاوڵاتیی سڤیلی تێدا نەمێنیێت ئەوان دەڕۆنە ناو شارەکە و لە داعشی پاک دەکەنەوە و کەسیش ناتوانێت قەدەغەیان بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە، "ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سه‌دی" وته‌بێژی چه‌كداره شیعه‌كان ڕه‌تیكردەوه هیچ ڕه‌فتاریكی خراپ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سیڤیل كرابێت.
سەبارەت بە بەشداریی چەکداری شیعەکانیش لە شەڕی فەللوجە، ئەسەدی وتی "چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر فه‌رمان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه و هه‌ر به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شداری شه‌ڕی فه‌للوجه ناكه‌ین و پابه‌ند ده‌بین به بڕیاری عه‌بادی."
