پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى ئه‌سه‌د كوژرا

پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى ئه‌سه‌د كوژرا
سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانى نزیك له‌ رژێمى سوریا، بڵاویانكرده‌وه‌، عه‌لا مه‌خلووف، پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوسه‌رى سه‌رۆكى رژێمى سوریا، دوێنێ شه‌ممه‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كدا له‌ دیمه‌شق، كوژرا.

به‌ پێی هه‌واڵێكى "عه‌ره‌بییه‌ حه‌ده‌س"، لایه‌نگرانى ئه‌سه‌د، تۆمه‌ته‌كان له‌باره‌ى كوشتنى پاسه‌وانه‌كه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سوپاى سوریا ده‌كه‌ن و راى ده‌گه‌یه‌نن، كه‌ ئه‌فسه‌رانى سه‌ر به‌و ده‌زگایه‌ بۆمبێیان بۆ ئۆتۆمبیله‌كه‌ى داناوه‌.

به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانى عه‌له‌وییه‌كان، به‌رپرسیارێتیی خۆیان له‌ كوشتنى مه‌خلووف، راگه‌یاند، به‌ بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كارییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو.

عه‌لا مه‌خلووف، له‌دایكبووى شارۆچكه‌ى معیربانى سه‌ر به‌ شارى قراده‌حه‌یه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانى خێزانى ئه‌سه‌د، به‌م دواییانه‌ بوو به‌ پاسه‌وانى تایبه‌تى ئه‌سما ئه‌سه‌د.







باسنيوز
Top