هاوپه‌یمانان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ ئۆپۆزسیۆن سووریا خستۆته‌خواره‌وه
فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئه‌مه‌ی پشت‌ڕاست کرده‌وه.
هه‌روه‌ها "رامی عه‌بدولڕه‌حمان" به‌رپرسی روانگه‌ی مافی مرۆڤی سووری، ئه‌مڕۆ گوتی: فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له باکووری حه‌له‌ب ئه‌م چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌یان بۆ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن فڕێداوه.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان گوتی، ئه‌م ته‌قه‌مه‌نییانه که له 24کاتژمێری رابردوودا نێردراوه، پێکهاتبوون له چه‌کی سووک، نیوه‌قورس و مووشه‌کی دژه تانک.
ئه‌م یارمه‌تییه له کاتێکدایه، تیرۆریستانی داعش له چه‌ند رۆژی رابردوودا، له هێرشیان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، توانیویانه چه‌ند گوندێک داگیر بکه‌ن.
ZNA
