پاڵه‌وانی بۆكسێن كۆچی دوایی كرد
به گوێره‌ی گاردیانی به‌ریتانی، محه‌مه‌د عه‌لی كلای، ئه‌مڕۆ له‌ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه گواسترابووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
كازیه‌س مارسیلوس كلای ناسراو به‌محه‌مه‌د عه‌لی كلای ساڵی 1942 له شاری لویسڤیڵ له‌ولایه‌تی كێنتوكی ئه‌مریكا له‌دایك بوه، له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا به‌شداری یارییه‌كانی ئۆڵۆمپی كردوه و مه‌دالیای زێری به‌ده‌ست هێناوه، له یارییه‌كانی ئۆڵۆمپی 1996دا شه‌ره‌فی داگیرساندنی ئاگری ئۆلۆمپی پێدراو وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی مه‌دالیایه‌كی زێڕی پێبه‌خشرا.
كلای 1963 چووه‌ته‌سه‌ر ئاینی ئیسلام‌و ناوی خۆی گۆڕی به محه‌مه‌د، زیاتر به‌ناوی موحه‌مه‌د عه‌لی كلای ناوبانگی ده‌ركرد له‌جیهاندا.
گاردیان كه له‌زاری كه‌سێكی بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی گواستوه‌ته‌وه‌و باسیله‌وه‌شكردووه، به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌و له‌ساڵی 1984ه‌وه توشی نه‌خۆشی 'پاركینسۆن' بووه، كه جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه تووشی له‌رزین ده‌كات.
رامان عه‌لی برای محه‌مه‌د عه‌لی رایگه‌یاندووه، مانگی ڕابردوو بارودۆخی ته‌ندروستی خراپتر بووه.
محه‌مه‌د علی كلای داهێنه‌ری شێوازێكی نوێی بۆكسێن بوو، باڵای 191 سانتیم بوو كه باڵایه‌كی زۆر گونجاوه بۆ یاریزانی بۆكسێن.
