په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كانی به‌فه‌رمی ناساند
وێده‌چێ توركیا به‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كه هاوكات هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی ئهورووپاییهكانه، نیگه‌ران بكا و، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپادا كردوویه‌تی پێوه‌ست به هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌گرتن به‌و لێشاوی كۆچه‌ی له توركیاوه به‌ره‌و ئه‌ورووپا ده‌چن، هه‌ڵوێست بگرێ.
ئانكارا ده‌ڵێ كه له جه‌نگی نێوان ئه‌رمه‌ن و هێزه‌كانی عوسمانییه‌كاندا، ئه‌رمه‌ن زۆر كوژراون، به‌ڵام ره‌تی ده‌كاته‌وه كۆمه‌ڵكوژیی سهدانههزار ئه‌رمه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆدارێژراو بووه و مه‌به‌ست لێی پاكتاوی ئه‌و پێكهاته‌یه بووبێ.
