بی.بی.سی ‌فیلمێکی بەڵگەنامەیی له‌سه‌ر کۆچی به‌کۆمه‌ڵی کورد له‌ چه‌ند قۆناغێکدا بڵاو ده‌کاته‌وه‌

بی.بی.سی ‌فیلمێکی بەڵگەنامەیی له‌سه‌ر کۆچی به‌کۆمه‌ڵی کورد له‌ چه‌ند قۆناغێکدا بڵاو ده‌کاته‌وه‌
په‌یامنێری "بی.بی.سی" بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، که‌ له‌ چه‌ند قۆناغێکی مێژووییدا هاوڕێی کورد بووه‌ و به‌ ڕاپۆرته‌کانی ده‌نگی کوردی گه‌یاندووه‌ته‌ جیهان، ‌فیلمێکی بەڵگەنامەیی له‌سه‌ر کۆچی کورد وه‌ک ڕێگایه‌کی ناڕه‌زایی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌.

(جیم مۆ)، له‌و ‌فیلمە بەڵگەنامەییەدا په‌یامی ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ کورد له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئازادی، کۆچکردنی به‌کارهێناوه‌ و له‌ ٥٠ خوله‌کدا باس له‌ ئازاریی کورد ده‌کات، کاتێک له‌ ده‌ست ڕژێمی سه‌ددام به‌کۆمه‌ڵ به‌ره‌و چیاکان و سنووره‌کان ڕایانکرد و به‌ر له‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه‌ دروست بکرێت، گه‌لێکیان به‌ر بۆردومانی تانکه‌کانی سه‌ددام که‌وتن و ژمارەیەکیان له‌سه‌رمادا ڕه‌قبوونه‌وه‌.

هەروەها باس له‌ چیرۆکی نوێی کۆچی کورد ده‌کات، ئەمجارەیان له‌ ده‌ستی داعش و به‌ هه‌مان شێوه‌ کۆچ له‌ پێناو ئازادی.







ZNA

Top