سوپای پاسداران داوا لە ژنان دەکات بەشداریی شەڕی سووریا بکەن

سوپای پاسداران داوا لە ژنان دەکات بەشداریی شەڕی سووریا بکەن
بۆ یەکەمین جار دوای دەسپێکی شەڕی سووریا، سوپای پاسدارانی ئێران بە شێوەیەکی بەرفراوان داوا لە ژنانی ئیرانی دەکات بۆ بەشداریی خۆبەخشانە لە شەڕی سووریا و بۆ پاراستنی مەزارگەی زەینەبی کچی ئیمام حوسێن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

لە بڵاوکراوەیەکەدا کە وێنەیەکی لە ماڵپەڕی "عەربیە21" بڵاو کراوەتەوە، هاتووە، پێویستە ژنانی ئێرانی پابەندی ئاکاری زەینەبی کچی ئیمام حوسێن بن، بۆ ئەوەی ڕەوانەی سووریا بکرێن.

هەروەها هاتووە، "ئەوانەی بۆ بەرگری لە مەزارگەی زەینەب ڕەوانەی سووریا دەکرێن، پێویستە ڕەچاوی ئاکاری زەینەبی کچی ئیمام حوسێن بکەن".

بە گوتەی چاودێرانی سیاسی بانگەوازی سوپای پاسداران بۆ بەشداریی ژنانی ئێرانی لە شەڕی سووریا، مانای شکست و بی ئۆمیدیی ئێران دەگەیەنێت.

ئەو داوایەی سوپای پاسداران، لە کاتیک دایە کە دوای هێرشەکانی گرووپی چەکداری بەرەی نووسرە بۆ سەر ناوچەی خان توومانی نزیک حەلەب و کوژرانی ژمارەیەک ئەندامی سوپای پاسداران، تەرمی 9 ئەفغانی ئەندامی یەكەی فاتمیونی سەر بە سوپای پاسداران هەفتەی ڕابردوو لە شارەکانی مەشهەد و یەزد بەخاک سپێردرن.

ماوەیەک بەر لە ئیستا فەرماندەیەکی باڵایی سوپای پاسدارانی ئیران ڕای گەیاند، لە سەرەتای دەسپێکی شەڕ سووریاوە، زیاتر لە 1200 ئەندامی سوپای پاسداران لە سووریا کوژراون.








باسنيوز
Top