داعش لە رێگای ئینتەرنێتەوە بازرگانی بە ژنان دەکات

داعش لە رێگای ئینتەرنێتەوە بازرگانی بە ژنان دەکات
رێکخراوی توندڕەوی داعش لە رێگی ئینتەرنێتەوە بازرگانی بە ژنانی رفێندراو ”سەبایا“ دەکات و دەیانفرۆشێت.

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بە چەکدارێکی داعش کردووە، کە وێنەی کچێکی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی ”بۆ فرۆشتن“.

بەپێی راپۆرتەکەی ئەو رۆژنامەیە، چەکدارێکی داعش بە ناوی ئەبو ئەسعەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وێنەی ژنێکی بڵاو کردەوە و لەسەری نووسیوە، ”ئەم ژنە بۆ فرۆشتنە بە بڕی هەشت هەزار دۆلار“.

هەر ئەو چەکدارە وێنەی ژنێکی دیکەشی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی، ”بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بەندەیەک بکڕن، ئەم ژنەش نرخی دەوروبەری هەشت هەزار دۆلارە“.

دوای دامەزراندنی خەلافەتی داعش، ژمارەیەک کچ و ژن لە ئەوروپاوە بۆ جیهادی نیکاح روویان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش کرد و رێکخراوەکەش بازرگانییان پێ دەکات لە نێوان چەکدارەکانی.







باسنيوز
Top