توركیا دەیان كەس بەبیانووی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە دەستگیردەكات
ئۆفیسی داواكاری گشتیی شاری ئامەد لەبەیاننامەیەكدا، ئەمڕۆ رایگەیاند لەدوو رۆژی رابردودا وەك بەشێك لەو شەش پڕۆسە لێكۆڵینەوانەی لەساڵانی 2014 و 2015دا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)و كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) لە توركیا راگەیەندرابوون، 42 هاوڵاتی لە ئامەد دەستگیركراون.
هاوكات ماڵپەڕی توركیش مینت لەهەواڵێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە لەئێستادا پڕۆسەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیركراواندا دەستیپێكردووەو ئۆفیسی داواكاری گشتیی ئامەدیش بەڵێنی ئاشكراكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی بە هاوڵاتیان داوە.
