لوڕستان.. شەڕ لە نێوان لایەنگرانى ڕەفسەنجانى و خامنەیى ساز بوو
و دواى ڕەنگدانەوەى ئەو هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فەرماندارى خوڕەم ئاوا لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی ایلنا دروستبوونى ئەو شەڕ و پێکدانانەى پشتڕاست کردەوە.
بە گوێرەى هەندێک سەرچاوە لەو شەڕ و پێک دانانەدا لایەنگرانى خامنەى بە شێوەیەکى دڕەندانە بە بەکارهێنانى دار و بەرد لایەنگرانى ڕەفسنجانیان بریندار کردووە.
ساڵانى ڕابردوو بەردەوام نێوان ڕەفسەنجانى و خامنەى بەهۆى بە دەستگرتنى دەسەڵاتەوە شەڕێکى نهێنى لە ئارادا بووە کە ئەم شەڕە نیشان دەدات کە ئەو شەڕە تا رادەى لایەنگرانیان هاتووەتە خوارێ.
باسنيوز
