دەیان کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون
لە ماوەی سێ رۆژدا ئەوە سێیەمین بەلەمە کە ژێرئاو دەکەوێت، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەش کە لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا خنکاون گەیشتووەتە نزیکەی 200 کۆچبەر.
رۆژی پێنج شەممە 26-5-2016 پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی راگەیاند کە لە دەریای ناوەڕاست لە ماوەی یەک هەفتەدا رزگارکراون کە زیاتر لە 5 هەزار و 600 کۆچبەرە.
