بەوێنە.. جووتیارێکی چینی شووتییەکی 80 کیلۆیی بەرهەم هێنا
هەواڵدەرییە جیهانیەکان بڵاویان کردووەتەوە، چین کە بە یەکێک لە وڵاتە گرنگەکانی جیهان لە بواری زۆر کەلوپەل، ئۆتۆمبێل، ئامێر، جلوبەرگدا ناوبانگێکی زۆری هەیە، ئێستا لە کەرتی کشتوکاڵیشدا خەریکە هەنگاو هەڵدەگرێ هەتا ببێتە نموونەی جیهان.
لە خولی بیست و هەشتەمین خولی پێشبڕکیی بەرهەمهێنانی شووتی "لی فۆنگچوون" جووتیارێکی خەڵکی پەکین توانیویە بە بەرهەمهێنانی شووتییەک ب ەکێشی 80 کیلۆ گرام خەڵاتی یەکەم بباتەوە.
چین یەک لەو وڵاتانەیە کەلە کەرتی کشتوکاڵ و بەتایبەت بەرهەمهێنانی برنجی پەیوەندی و پیشەیی و جۆرەکانی دانەوێڵەدا نازناوێکی فراوانی هەیە و ماوەی 11 ساڵی تەواوە پلەی یەکەمی جیهانی هەیە.
باسنيوز
