ماردین؛ ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو بە بنكەیەكی سەربازیدا تەقێندرایەوە

ماردین؛ ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو بە بنكەیەكی سەربازیدا تەقێندرایەوە
بە ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراو هێرشكرایەسەر بنكەیەكی سەربازیی سوپای توركیا لەپارێزگای ماردین‌و 2 پاسەوانی گوند‌و سەبازێكی سوپای توركیا كوژران.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (سۆن دەقیقە)ی توركی، ئەم شەو"گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) لەرێگەی كۆنتڕۆڵەوە ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژ كراویان لەنزیكی بنكەی سەربازی (دارگچیت ئانیتلی) لەپارێزگای ماردین لەباكوری كوردستان تەقاندەوەو لەئەنجامدا 2 پاسەوانی گوند(چەكداری كوردی سەربە حكومەتی توركیان)‌و سەربازێك كوژراون‌و سەربازێكی دیكەش بریندار بووە".

دوای تەقینەوەكە هێزێكی ئەمنیی زۆرو تیمەكانی فریاكەوتن چوونەتە شوێنی رووداوەكەو سوپا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی دەستپێكردووە.
Top