راچێڵ ھێڵڤبروک: به فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت، کورده‌کان مێژوویان گۆڕی
له بابه‌تێکیدا به‌ناوی "بۆرییه نه‌وت له خۆڵدا" که له "فۆرن ئه‌فێرز" بڵاویکردووه‌ته‌وه، نووسه‌ری ئه‌مریکی "ڕاچێل ھێڤرلبروک"، پرۆفیسۆری زانکۆی ئیلیانوس، باس له قۆناغی دوای رێککه‌وتننامه‌ی سایکس پیکۆ ده‌کات و ده‌ڵێت، "له‌م یه‌ک دوو ساڵه‌ی دواییدا کورده‌کان مێژوویان گۆڕێ".
ھێڵڤبروک ده‌نووسێت، "ده‌کرێت نه‌وت بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که به‌کار بھێنرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که نه‌ک بیانی لێی باڵاده‌ست بن، کورده‌کان رێک وایانکرد، دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق بودجه‌ی بڕین یه‌کسه‌ر ده‌ستیان کرد به ناردنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌کانی جیھان، له بازاڕدا فرۆشتیان بێ ئه‌وه‌ی ھیچ ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێک بایکۆت بکه‌ن، ئه‌مه‌ش کۆتایی به مێژووی سه‌ده‌یه‌ک ھێنا که بایکۆت و بێده‌سه‌ڵاتیی خه‌ڵکی ناوخۆ له فرۆشتنی نه‌وتی تێدابوو. بۆری نه‌وتیان راکێشا و به‌و کاره‌یان دوژمنایه‌تیی چه‌ند ساڵه‌ی کورد و تورکیا کۆتایی پێھات، جگه له‌وه‌ش که داعش ھێرشی کرد، پێشمه‌رگه بووه‌ته پارێزه‌ری خه‌ڵک و سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و گازی سروشتیی ئه‌و ناوچه‌یه و خۆیان پاراستیان، ئه‌مه‌ش دیسان مێژوویه‌کی نوێیه که ئه‌گه‌ر ئیمتیازی نه‌وت به‌ده‌ست خه‌ڵکی ناوخۆیی ئه‌و ناوچانه‌وه بێت، ئارامی و ئاسایش ده‌پارێزرێت و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانیش وه‌ک یه‌ک پارێزراو ده‌بێت. ئه‌وه رێک ئه‌وه‌یه که کورده‌کان کردیان له دوو سێی ساڵی رابردوودا".
