17 كرێكاری كورد به‌لێدانی قامچی سزادران
دادگای ئورمیه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا بڕیاریدا بهسزدانی ئه‌و 17 كرێكاره، كه لهكانزای زێڕی (ئاق ده‌ڕه)ی شاری تیكابی پارێزگای ئورمیه كاریانده‌كرد، به‌لێدانی 30 بۆ 100 قامچی، له‌گه‌ڵ غه‌رامه‌كردنی هه‌ر یه‌كێكیان به‌بڕی 500 هه‌زار تمه‌ن – نزیكه‌ی 190 هه‌زار دیناری عیراقی-.
وه‌حید یاری، پارێزه‌ری ئه‌و 17 كرێكاره له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی كاری ئێران (ئیلنا)، رایگه‌یاندووه كه ئه‌و 17 كرێكاره به‌هۆی دوو كه‌یسی جیاوازه سزادراون. له‌هه‌ردوو دادگای تاوانه‌كانی تیكاب‌و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ئورمیه.
ئه‌و كرێكاره كوردانه به تۆمه‌تی "نانه‌وه‌ی پشێوی‌و هه‌روه‌ها بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر بهپاسهوانانی كۆمپانیا‌و تێكدانی به‌ئه‌نقه‌ستی تابلۆی كۆمپانیا"، دادگایكراون.
وتیشی "هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌و سزایانه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراو".
ئه‌و 17 كرێكاره له‌ساڵی 2014 ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، دژی دورخستنه‌وه‌و ده‌ركردنی 350 كرێكاری هاوڕێیان لهكانزای زێڕی (ئاق ده‌ڕه). سێ كه‌سیش له‌و كرێكارانه‌ی كه ده‌ركرابوون ئه‌وكات هه‌وڵی خۆكوشتنیاندا، هر به‌پێی ماڵپه‌ڕی ئیلنا.
ئه‌و سزایه له‌كاتێكدایه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (پویا زه‌ركان)، كه سه‌رپه‌رشتی كانزای زێڕی (ئاق ده‌ڕه)ی ده‌كات، سكاڵاكه‌ی به‌رامبه‌ر كرێكاره‌كان كشاندۆته‌وه، به‌وته‌ی پارێزه‌ری كرێكاره‌كان ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ی نهكشاندایهتهوه ئه‌وا كرێكاره‌كان شه‌ش بۆ 37 مانگ سزای زیندانیكردن ده‌دران.
كانزای زێڕی (ئاق ده‌ڕه) به‌گه‌وره‌ترین كانزای زێڕی ئێران ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌دوری 30 كیلۆمه‌تر له‌شاری تیكاپ.
