بانکە ئەورووپاییەکەی وەبەرهێنان، بابەتی قەرزدان بە حکوومەتی هەرێم تاوتوو دەکات

بانکە ئەورووپاییەکەی وەبەرهێنان، بابەتی قەرزدان بە حکوومەتی هەرێم تاوتوو دەکات
کۆنسەی گشتیی پەرلەمانی ئەورووپا لە دانیشتنی دوێنێیدا بڕیاری دا هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی و ئەمڕۆش کۆنووسی کۆبوونەوەکەیان بڵاو کردەوە.


لەو بارەیەوە دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (ناوەندی هەواڵی ئازاد) گوتی: "نوێنەرانی هەر بیستوهەشت وڵاتە ئەندامەکەی یەکێتیی ئەوروپا ئیمزایان لەسەر کردووە و ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی بانکی نێودەوڵەتی و سندووقی نێودەوڵەتیی دراو قەرز بدەنە هەرێمی کوردستان و لەو قەرزانەی دەدەنە عیراق، مەرج دابنێن بۆ بەغدا کە پشکی هەرێمی کوردستانیشی لێ بدات". هەر بە پێی لێدوانی ئاژگەیی، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەهەمان کاتدا بڕیاریان داوە کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن دەربارەی هاوکارییەکانی بانکە ئەورووپاییەکەی وەبەرهێنان تا هەر قەرزێک دەدرێنە عێراق، بەو مەرجە بیدرێتێ بەشی هەرێمی کوردستانی لێ بدا.







KDP
Top