ئەلیزابیس نالۆن: رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ هه‌م له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه گرفتئامێزه، هه‌م پێچه‌وانه‌ی نۆرمه‌كانی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه
كاتێك رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ واژۆكرا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ودرۆو ویڵسۆن نه‌ك ته‌نیا به‌رهه‌ڵستی تۆنه ئیمپریالیستییهكهی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو به‌رهه‌ڵستی شێوازی ئه‌نجامدانیشی كرد كه شێوازێكی نهێنی بوو. له ساڵی 1918دا، وتاره به ناوبانگه 14 خاڵییه‌كه‌ی به‌م وشانه ده‌ست پێكرد: "رۆژگاری داگیركاری و فراوانخوازی به‌سه‌رچوو، هه‌روه‌ها رۆژگاری رێككه‌وتنی نهێنیش كه له به‌رژه‌وه‌ندی حكومهتگهلێكی دیاریكراو بن." به‌ڵام سه‌ره‌ڕای چه‌ندین لێدوانی ویڵسۆن له‌باره‌ی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسه‌وه، له ساڵی 1919دا تیمێكی ئه‌مه‌ریكی ره‌وانه كرد بۆ ئه‌وه‌ی شێكردنه‌وه بكات له باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دوای شه‌ڕ بونیاد بنرێته‌وه و حوكمڕانی بكرێت. ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌خشه‌یه‌كی نوێیان بۆ ناوچه‌كه داڕشت و پێشنیاری سنوورگهلێكی نیشتمانیی هه‌ڕه‌مه‌كیان كرد، گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی- هاوشێوه‌ی سایكس پیكۆ- كه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی پێویسته بۆ ئیداره‌دانی گرژییه ئیتنی و خێڵه‌كییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
