ئه‌ردۆغان: پێویستمان به‌پاره‌و ڤیزای یه‌كێتی ئه‌وروپا نییه
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 24-5-2016 كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی له‌نێوان بان كی موون سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له چوارچێوه‌ی لوتكه‌ی مرۆیی جیهانی ئه‌نجامدراو بان كی مۆن جه‌ختیكرده‌وه "به‌بێ ئیراده‌ی سیاسی سه‌ركرده‌كان ناتوانن كۆنترۆڵی قه‌یرانه‌كان بكه‌ن". ئه‌ردۆغانیش رایگه‌یاند "پێویستیان به‌پاره‌و ڤیزای یه‌كێتی ئه‌وروپا نییه".
له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌ڤانییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان گوتی "توركیا رابه‌رایه‌تی وڵاتانی جیهان ده‌كات بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و له‌ژیر گوشاری بۆردومانه ئاسمانی و تۆپبارانه‌كانه‌وه هاوكارییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نین".
له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه ئه‌ردۆغان گوتی "ته‌نیا له ئیسته‌نبوڵ 500 هه‌زار كۆچبه‌ری عێراقی و سووری هه‌ن و كۆی گشتی ژماره‌ی كۆچبه‌ران 3 ملیۆنی تێپه‌ڕاندو خه‌رجییه‌كانیش 10 ملیار دۆلاریشی تێپه‌ڕاند".
هه‌روه‌ها گوتی " یه‌كێتی ئه‌وروپا نیازی پاك نییه‌و به‌ڵێنی پێدانی 3 ملیار یۆرۆ بۆ ساڵی 2016 و 3 ملیاری یۆرۆی دووه‌میش بۆ كۆتاییه‌كانی 2017 جێبه‌جێ نه‌كرد. ئێستا ده‌ڵێن ساڵانه ملیارێك یۆرۆتان پێده‌ده‌ین. پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا باش بزانێت ئه‌م پاره‌یه بۆ توركیا نییه، بۆ كۆچبه‌رانه".
له‌باره‌ی ڤیزاو هه‌ڵوێستی توركیا ئه‌ردۆغان گوتی "یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاند، توركیاش چیدی قبوڵ ناكات. یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆی نییه مه‌رج بخاته سه‌ر توركیا. ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵوێسته‌یان به‌رده‌وام بن ئه‌وسا په‌رله‌مانی توركیا به‌یاسایه‌ك دوایین قسه‌و بڕیاری خۆی ده‌دات و خۆیشیان له كۆتاییدا زۆر زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن".
له به‌رامبه‌ردا بان كی موون گوتی "پێویستمان به‌ئیراده‌ی سیاسی سه‌ركرده‌كان هه‌یه، ئه‌گینا توانای كۆنترۆڵكردنی قه‌یرانه‌كانمان نابێت. ساڵانه پێویستمان به 450 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونی قه‌یرانه‌كان. چونكه كێشه‌ی كۆچبه‌ران ته‌نیا سووریا‌و عێراق نییه، به‌ڵكو سودان و لیبیاش دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن".
بان كی موون له‌باره‌ی كۆچبه‌رانی سووریا گوتی "4 ملیۆن و 500 هه‌زار كۆچبه‌ری سووری هه‌یه و 12 ملیۆن سووریش پێویستیان به‌هاوكاری خێرا هه‌یه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین لوتكه‌ی مرۆیی ساز بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ستبێنین".
رۆژی دووشەممە 23-5-2016 لە شاری ئیستەنبوڵ کۆبوونەوەی لووتکەی مرۆیی جیهان دەستیپێکرد،
175 وڵات بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن کە 23 وڵات لەسەر ئاستی سەرۆکی وڵات و 23 وڵاتیش لەسەر ئاستی سەرۆکوەزیران و 50 وڵات لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەشداری دەکەن، لووتکەکە ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.
