پۆلیسی ئه‌ڵمانیا: ئه‌ڵمانیا پڕ بووه له تیرۆریست
ڕۆژنامه‌ی (دو ڤێڵت ئه‌م زۆنتاگ)ی ئه‌ڵمانی له‌زاری به‌رپرسی پۆلیسی تاوانی ئه‌ڵمانیاوه ئاشکرای کردووە که ژماره‌ی تیرۆریستان له وڵاته‌که‌دا به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌رپرسه‌که‌ی پۆلیسی تاوان لە ئەڵمانیا بە سەرچاوەکەی ڕایگه‌یاندووه ٤٩٧ که‌سیان ده‌ستنیشان کردووه، که گومانی ئەوەیان لێدەکرێت کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له وڵاته‌که‌دا ئه‌نجام بده‌ن.
به‌رپرسه‌که ده‌ڵێت "به به‌راوردکردنی ئه‌م ژماره‌یه له‌گه‌ڵ کانوونی دووه‌می ٢٠١٥، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی زۆری به خۆوه بینیوه، له‌و کاته‌دا ئه‌وانه‌ی پێشبینی تیرۆریان لێکراوه ٢٧٠ که‌س بوون."
باسنيوز
