حكومەتی ئەڵمانیا پارە بە هاووڵاتییانی دەدات تاکو كارەبای زیاتر خەرج بكەن
بەشێوە ئاساییەكەی، لە هەر وڵاتێكدا هاووڵاتییان پارە بەرانبەر خزمەتگوزارییەكانی وەك كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ دەدەن، بەڵام ئێستە لە ئەڵمانیادا بۆ خزمەتگوزاری كارەبا، پێوانەكە پێچەوانەیە. ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەڵمانیا بەئاستێكی زۆر بەرز و زیاد لە پێویست وزەی كارەبا بەرهەم دێنێ و پێویستی بەوە هەیە هاووڵاتییان ئەو وزەیە خەرج بكەن، بۆیە لە بەرانبەردا حكومەت پارە دەداتە هاووڵاتییان بۆ خەرجكردنی وزەی كارەبا.
رۆژنامەی دۆیتچە وێلەی ئەڵمانی بڵاوی كردووەتەوە لە كاتی هەڵاتنی ڕۆژێكی بەتیندا یان رۆژێك بای بەهێز هەبێ، وزەیەكی زۆرتری كارەبا دەست دەكەوێ و ئەمەش پێویستی بەخەرجكردن هەیە لەلایەن هاووڵاتییانی ئەڵمانیاوە.
باسنیوز
