گەنجێك بۆ ئەوەی خۆی بكوژێ چووە نێو ژووری شێرەوە
شەیەدحاڵێكی رووداوەكە بۆ رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی رایگەیاندووە كە گەنجەكە جلوبەرگی خۆی داكەندووە و بەسەر دیواری ژووری شێرەكاندا سەركەوتووە و خۆی هەڵداوەتە نێویانەوە".
هەروەها گوتی "گەنجەكە دەستی كرد بە بێزاركردنی شێرەكان و گوتنەوەی وتەی ئاینی بەدەنگی بەرز. ئەمەش وای كردووە شێرێك تووڕە بێت و لەبەرچاوی سەردانیكەرانی باخچەكە گەنجەكە بداتە بەر گازلێگرتن".
لە كۆتاییشدا گەنجەكە كە نێوی فرانكۆ لویسە و تەمەنی 21 ساڵە، تووشی چەند برینێكی ترسناك بووە لە سەر و حەوزی، بەڵام شكستی هێناوە و نەمردووە.
باسنیوز
