ئەمریکا پشتیوانیی کاردانەوەی دەستبەجێی ھێزە ئاشتیپارێزەکان دەکات
سامانتا پاوەر باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە (سی ئێن ئێن)ی ڕاگەیاند: "ھێزە ئاشتیپارێزە نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن یوئێنەوە سەرپەرشتی دەکرێن، پێویستە ئەو دەسەڵاتەیان ھەبێت کە دەستبەجێ کاری پێویست بکەن لەو شوێنانەی کە شەڕیان لێیە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و دەرھێنانیان لە دەستی چەکدارەکان." ھەروەھا دەڵێت "ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتننامەی کارگیل دەکات بۆ ئەم مەبەستە". بە وتەی نوێنەرەکەی ئەمریکا، لە 29 وڵاتی جیهاندا ئێستا ھێزە ئاشتیپارێزە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی پاراستنی خەڵکی سڤیلیان لە ئەستۆدایە."
