ئێران.. 70 کچ و كوڕ لە دوو یانه‌ی شەوانەدا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن

ئێران.. 70 کچ و كوڕ لە دوو یانه‌ی شەوانەدا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن
فەرماندەی بەرگری بەسیجی شاری نیشابووری ئێران، ڕای گەیاند، لە ماوی 72 کاتژمێردا 70 کوڕ و کچی گەنجیان لە دوو ئاهەنگی شادیدا، دەستبەسەر کردووە، بەگوتەی ئەو فەرماندەیە ئەو گەنجانە ئارەقییان خواردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (23.5.2016)، عەلی ئەکبەر حوسێنی بە هەواڵدەری فارسی گوت: "هێزەکانمان توانیویانە لەماوەی 72 کاتژمێر 70 کوڕ و کچی گەنج دەستبەسەر بکەن کە لەدوو شوێنی تێکەڵاودا سەرقاڵی گێڕانی ئاهەنگ و شادی بوون".

حوسێنی گوتی: "لەدرێژەی گەڕان و پشکنینی هێزەکانمان بۆ دۆزینەوەی شوێنە تێکەڵاوەکان، توانیویانە لە ناوچەی فۆشنجانی نەیشابوور شوێنێک بدۆزنەوە کە ژمارەیەک کۆڕو کچی گەنج تێیدا سەرقاڵی ئاهەنگ گێڕان بوون".

فەرماندەی بەرگری بەسیجی شاری نیشابووری ئێران، ئاشکراشی کرد؛ لە هەڵمەتێکی دیکەدا، هێزەکانمان توانیان 14 کچ و 14 کوڕی گەنج لە ئاهەنگێکی دیکەدا دەستبەسەر بکەن کە ئارەقیان پێ بووە و خەریکی ئاهەنگ گێران بوون.

ئەو فەرماندە بەسیجە گوتیشی: "دوو رۆژ لەمەوبەریش لە گەڕەکی باغرودی نەیشابور 40 کچ و کوڕی گەنجمان دەستبەسەر کردووە کە خەریکی ئاهەنگ گێران بوون".

بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆڕ و کچی گەنج بۆیان نییە پێکەوە ئاهەنگ بگێڕن و تەنانەت لە رێوڕەسمی شای و هەڵپەڕکەشدا ناتوانن پێکەوە بەشدار بن.
Top