هێزێکی تایبەتی سوپای پاسدارانی ئێران بەشداریان لەشەڕەکەی فەلووجە کردووە
ئەو سەرچاوە بە ئاژانسە عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ڕۆژی هەینی رابردوو ئەو هێزە لەرێگای دەروازەی سنووری عێراق-ئێرانەوە هێنراونەتە ژوورە و هێزێکی تایبەت بوون ژمارەیان ٦٠ کەس بوون و لەگەڵ خۆشیاندا چەکی زۆر پێشکەوتوویان پێ بووە.
ئەو سەرچاوە ئەوەش دەخاتەڕوو چەند ڕۆژێک پێش هێرشی سەر فەلووجە عەلی رەزا بابایی، گەورە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق کوژراوە.
باسنيوز
