پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی توركیا
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، بینالی یڵدرم (سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت): "بێ خه‌م بن، پشتیوان به خودا به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م جێبه‌جێ ده‌بێت. له توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ڕێز سه‌ركۆمار میوانداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت، دوای كۆبوونه‌وه‌كه حكوومه‌ت پێكده‌هێنین، ئێمه‌ش له‌م ناوه‌نده‌دا كاره‌كانمان و پرس و راوێژه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به پێكهێنانی 65ه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌تی توركیا رایگه‌یاند "بێ خه‌م بن، پشتیوان به خودا به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م جێبه‌جێ ده‌بێت".
یڵدرم كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی 65ه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌ت، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به وادەی راگەیاندنی 65ه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌ت یڵدرم گوتی:"با سه‌ركۆمار بگه‌ڕێته‌وه چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌رچی پێویست بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
رۆژنامه‌وانێكی دیكه وه‌بیریهێنایه‌وه كه ئێواره‌ی سبەی سێشەممە لووتكه‌ی مرۆیی جیهانی له ئیستانبوڵ كۆتایی دێت و پرسیاری کرد، ئایا ده‌بێت چاوه‌ڕێی سبه‌ی ئێواره‌بین؟ له‌وه‌ڵامدا یڵدرم گوتی: "ئێوه چاوه‌ڕێ مه‌بن و خه‌ریكی كاری خۆتان بن، ئێمه‌ش خه‌ریكی كاری خۆمان ده‌بین".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی قۆناغی پێكهێنانی كابینه‌كه یڵدرم رایگه‌یاند "بۆچی درێژبكرێته‌وه؟ كاره‌كان دیارن. سه‌ره‌تا پێكهێنانی حكوومه‌ت و ئاشكراكردنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، دواتر خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت له په‌رله‌مان، دواتریش تاوتوێكردنی به‌رنامه‌كه و متمانه پێدانی. پڕۆسه‌كه روونه. ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه حكوومه‌ت پێكدێت له توركیا".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به لیستی وه‌زیران، یڵدرم رایگه‌یاند له‌ئێستادا لیسته‌كه له‌ئاماده‌كردن دایه.
دوێنێ یەکسەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانیی تورکیا بینالی یڵدرم بە کۆی دەنگی ھەزار و ٤٠٥ دەنگدەر وەک سێیەمین سەرۆکی گشتی ئاک پارتی ھەڵبژێردرا.
لە ھۆڵی وەرزشی ئارێنا لە شاری ئانکارا، دووەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی بەمەبەستی ھەڵبژاردنی سەرۆکی گشتی ئەو پارتە بەرێوەچوو.
بەم پێیەش بینالی یڵدرم وەک تاکە پاڵێوڕاوی ھەڵبژاردنەکە بە کۆی دەنگی ھەزار و ٤٠٥ دەنگدەر وەک سەرۆکی گشتی ئاک پارتی ھەڵبژێردرا.
دوای سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک دامەزرێنەری پارتەکە و لە دوای ئەمەیش ئەحمەد داودئۆغڵو، بینالی یڵدرم بە سێیەمین سەرۆکی گشتی ئەو پارتە ھەڵبژێردرا.
KDP
