بیناڵی یەڵدرم بۆ پێكهێنانی 65 هەمین حكومەتی توركیا راسپێردرا
بەپێی میدیا توركییەكان، دوای هەڵبژاردنی بەسەرۆكی نوێی ئەكەپە، ئەمڕۆ ئەردۆغان، بیناڵی یەڵدرمی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپاردووە، دوای ئەوەی ئەردۆغان هەر ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی ئەحمەد داودئۆغڵوی لەپۆستی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی گشتی پارتەكە پەسەندكرد.
بیناڵی یه‌ڵدرم ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌ی نائاسایی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان-پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا- به ده‌نگی هه‌زارو 282 ئه‌ندامی كۆنگره له‌كۆی هه‌زارو 470 ئه‌ندام وه‌ك سێیه‌مین سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا.
یه‌ڵدرم له‌یه‌كه‌م وتاریدا وك سه‌رۆكی ئاكه‌په كه له‌هۆڵی كۆنگره پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند"ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و پارتی یه‌كێتی دیموكرات(په‌یه‌ده)و جه‌ماعه‌تی هاوته‌ریب(فه‌تحوڵا گوله‌ن) به‌رده‌وام ده‌بن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه نوێنه‌ر‌و سه‌ركرده‌كانی كورد له‌توركیا، به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په) پێشتر زیاد له‌جارێك جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌پۆستی سه‌رۆكی ئاكه‌په‌و سه‌رۆكوه‌زیران تێڕوانینه‌كان به‌رانبه‌ر كێشه‌ی كورد ناگۆڕن، به‌وپێیه‌ی هۆكاری ئاڵۆزییه‌كان له‌بڕیار‌و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماردایه.
سه‌رۆكی نوێی ئاكه‌په پشتیوانی خۆشی بۆ گۆڕینی ده‌ستورو سیستمی حكوم له‌توركیا ده‌ربڕی‌و رایگه‌یاند"توركیا پێویستی به ده‌ستورێكی نوێ‌و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه".
كۆنگره‌كه‌ی ئاكه‌په كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی ئارێنا سپۆرت له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندی ئه‌منیدا له‌ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت ده‌ستیپێكرد، پێجشه‌ممه‌ی رابردووش به‌بڕیاری ناوه‌ندی ئاكه‌په، بیناڵی یه‌ڵدرم وه‌كو تاكه كاندید بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو دیاركرا بۆ پۆستی سه‌رۆكی حزب.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێنجی ئه‌م مانگه، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگه‌یاند: له‌كۆنگره‌ی نائاسایی پارته‌كه‌یدا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په هه‌ڵنابژێرێت، به‌وه‌ش ئۆغڵو پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌ده‌ستده‌دات چونكه به‌پێی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی حزبه‌كه سه‌رۆكی گشتی حزب ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران.
وازهێنانی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په له‌پۆسته‌كه‌ی، به‌پێی میدیا توركیه‌كان، په‌یوه‌ندی هه‌بووه به‌و ناكۆكییه ناوخۆییانه‌ی له‌ناو پارته‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌نێوان داودئۆغڵو‌و ئه‌ردۆغان هه‌بوون ده‌رباره‌ی كاروباره‌كانی حزب‌و هه‌روه‌ها حوكمڕانی له‌توركیا.
داود ئۆغڵو له‌وتاری ماڵئاوایی له‌پۆسته‌كه‌ی، له‌كۆنگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا رایگه‌یاند"دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌كی تشرینی دووه‌م هاتنه‌وه‌م بۆ به‌رده‌متان به‌خواستی من نه‌بووه‌و دوای به ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا 49.5ی ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردن، بڕیاردرا بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نائاسایی‌و بڕیاری راده‌ستكردنی پۆسته‌كه‌م ته‌نیا یه‌ك بیانوی هه‌بووه ئه‌ویش بۆ پاراستنی یه‌كێتی‌و ته‌بایی حزبه‌كه بووه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ئاكه‌په نه‌گات".
وته‌كانی داودئۆغڵو ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئاكه‌په‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ده‌كرێن به‌خواستی ئه‌و نه‌بووه.
هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كوماری توركیا له‌ڕێی نامه‌یه‌كه‌وه به‌شداری له‌كۆنگره‌كه‌ی ئاكه‌په‌دا كرد.
سه‌رۆكایه‌تی دیوانی كۆنگره‌كه له‌لایه‌ن به‌كر بوزداغ وه‌زیری دادی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌براو له‌سه‌ره‌تای وته‌كانیدا وتی"یه‌ك سه‌رۆكی ئاكه‌په هه‌یه ئه‌ویش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغانه" هاوكات له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه هه‌ستانه‌سه‌رپێ‌و له‌نامه‌كه‌دا هاتبوو"ئه‌و رۆژه‌ی من سوێندم خوارد وتم كه پێده‌چێت رۆژێك بێت‌و په‌یوه‌ندی یاسایم له‌گه‌ڵ ئاكه‌په ببڕێت، به‌ڵام به دڵ هیچ كاتێك په‌یوه‌ندیم به ئێوه‌وه نه‌بڕیوه‌و دانابڕێت".
ئه‌ردۆغان له‌نامه‌كه‌یدا وتیشی"من له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌قۆناغی داهاتوودا به‌ره‌و ده‌ستورێكی نوێ‌و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی نوێ هه‌نگاو ده‌نێین".
هاوكات سه‌رۆك كۆماری توركیا پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی ئاكه‌په كرد‌و سوپای داود ئۆغڵو سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و حزبه‌شی كرد بۆ خزمه‌تكردنی ئاكه‌په.
بینالی یەڵدرم كێیە؟
-لە ساڵی 1955 لە پارێزگای ئەرزنجان لە دایك بووە.
-ئەندازیاری كاروباری دەریایی بوو و سەرپەرشتی چەندین پرۆژەی ژێرخانی گەیاندن و دەریایی كردووە.
-بینالی یەڵدرم كەسێكی نزیكی رەجەب تەیب ئەردۆغانە، لە كاتی دامەزرانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاك پارتی) لە ساڵی 2001 یەڵدرم بوو بە راوێژكاری ئەردوغان.
