باراك ئۆباما گەیشتە ڤێتنام

باراك ئۆباما گەیشتە ڤێتنام
باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا لە گەشتە یەک هەفتەییەکەیدا بۆ ئاسیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 22-5-2016 لە یەکەمین وێستگەیدا گەیشتە هانیۆی پایتەختی ڤێتنام.

سەردانەکەی ئۆباما بۆ هانیۆ لەکاتێکدایە لەدوای کۆتایی زەلکاوی ئەمریکا لە ڤێتنام، واتە دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە ڤێتنام تاوەكو ئێستا تەنیا دوو دوو سەرۆکی دیکەی ئەمریکا بەدەر لە ئۆباما سەردانەی ئەو وڵاتەیان کردووە.

بەپێی گوتەی هەردوو بەرپرسانی ئەمریکا و ڤێتنام، ئەم سەردانەی ئۆباما بۆ هانیۆ، سەردانێکی مێژووییە. هاوکات بریاڕە ئۆباما لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرۆک و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاووتوێی چۆنێتی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بکەن.

بڕیارە دوای هانیۆ، لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ ئاسیا، بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی G7، ئۆباما بچێتە هێرۆشیما لە ژاپۆن.
Top