سێیهم سەرۆکی گشتی ئاک پارتی ھەڵبژێردرا
لە ھۆڵی وەرزشی ئارێنا لە شاری ئەنقەرە، دووەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی حوكمران له توركیا، بەمەبەستی ھەڵبژاردنی سەرۆکی گشتی ئەو پارتە بەرێوەچوو. بینالی یڵدرم وەک تاکە پاڵێوڕاوی ھەڵبژاردنەکە بە کۆی دەنگی ھەزار و ٤٠٥ دەنگدەر وەک سەرۆکی گشتی ئاک پارتی ھەڵبژێردرا.
دوای سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک دامەزرێنەری پارتەکە و لە دوای ئەمەیش ئەحمەد داودئۆغڵو، بینالی یڵدرم بە سێیەمین سەرۆکی گشتی ئەو پارتە ھەڵبژێردرا.
