ئەمریکا کوژرانی سەرۆکی تاڵیبان پشتڕاست دەکاتەوە

 ئەمریکا کوژرانی سەرۆکی تاڵیبان پشتڕاست دەکاتەوە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) پشتڕاستی دەکاتەوە، کە سەرۆکی بزووتنەوەی توندڕەوی تاڵیبانی ئەفغانستان کوژراوە.



بە گوتەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و جەختکردنەوەی پنتاگۆن، مەلا ئەختەر محەمەد مەنسوور لە ناوچەیەکی دوورەدەستی پاکستانی لەسەر سنووری ئەفغانستان کوژراوە.



هەروەک پنتاگۆن رایگەیاندووە، مەلا ئەختەر محەمەد مەنسوور لە ناوچەیەکی سەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ چەند چەکدارێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بووە و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردومانیان کردووە و کوشتوویانە.



مەلا ئەختەر مەنسوور دوای کوژرانی مەلا محەمەد عومەری سەرۆکی پێشوو، بووەتە سەرۆکی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان، کەیەکێکە لە گرووپە تیرۆریستییەکانی جیهان.









باسنيوز
Top