فڕۆكه‌یه‌كی میسری به 69 سه‌رنشینه‌وه بێسه‌روشوێنه
راشیگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكه‌یه وێڕای ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی كه له 10 كه‌س پێكهاتوون، 59 سه‌رنشینی له‌سه‌ره.
ماڵپه‌ڕی بی بی سی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌كاتێكدا لهبهرزاییی 37 هه‌زار پێ (11 هه‌زارو 300 مه‌تر)ه‌وه فڕیوه، له‌سه‌ر ئاسمانی خۆرئاوای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ونبووه.
به‌رپرسێكی هێڵه‌كه‌ش ده‌ڵێت، فڕۆكه‌كه له‌سه‌عات 2:45ی پاشنیوه‌شه‌وی ئه‌مڕۆ به‌كاتی قاهیره (3:45ی پاش نیوه‌شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان)، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رادارا پچڕاوه.
كۆمپانیاكه راشیگه‌یاند كه فڕۆكه‌كه له‌دوری نزیكه‌ی 10 میل (16 كیلۆمه‌تر)هه‌وه له‌ئاسمانی میسر، ونبووه‌و تیمی گه‌ڕان و رزگاركردن هه‌ڵمه‌تی په‌یوه‌ندیداریان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌ستپێكردووه‌و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانه‌كه‌ش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان، ئه‌نجامده‌درێت.
فڕۆكه‌كه له‌سه‌عات 11:09ی شه‌وی رابردوو به‌كاتی ناخۆیی پاریس (12:09ی نیوه‌شه‌و به‌كاتی هه‌رێم)، ئه‌و شاره‌ی جێهێشتووه‌و بڕیاربووه كه‌مێك پاش سه‌عات سێ، بگاته قاهیره.
هێڵی ئاسمانی میسر راشیگه‌یاند، هه‌ركاتێك زانیاری نوێ كه‌وته به‌رده‌ست بڵاویده‌كاته‌وه.
روداوی دیارنه‌مانی ئه‌م فڕۆكه‌یه كاره‌ساتێكی تری په‌یوه‌ست به فڕۆكه‌ی میسر بیرده‌هێنێته‌وه كه له‌مانگی ئازاری رابردوودا رویدا. له‌و مانگه‌دا فڕۆكه‌یه‌كی هه‌مان كۆمپانیا رفێنراو ئاڕاسته‌ی فڕینه‌كه‌ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بۆ قوبرس گۆڕی.
به‌ڵام دواتر رفێنه‌ره‌كه كه سه‌رنشینه‌كانی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا به‌بارمته گرتبوو و پاڵنه‌ری كاره‌كه‌شی بینینی هاوسه‌ری پێشووی بوو، خۆی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی قوبرس كرد.
هه‌ر له‌خانه‌ی روداوه‌كانی په‌یوه‌ست به فڕۆكه‌ی ناو خاكی میسردا ده‌مێنینه‌وه. ئۆكۆتۆبه‌ری رابردووش فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری روسی كه له‌هاوینه‌هه‌واری شه‌رم ئه‌لشێخه‌وه فڕیبوو، له‌ئاسمانی ناوچه‌ی سینادا كه هه‌ر میسرییه، تێكشكاو لهئهنجدا سه‌رجه‌م سه‌رنشین و ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كه 224 كه‌س بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا.
دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆسكۆ رایانگه‌یاند فڕۆكه‌كه له‌ڕێگه‌ی مادده‌یه‌كی ته‌قێنه‌ره‌وه خراوه‌ته خواره‌وه‌و رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ناسراو به داعش‌یش رایگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكه‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
خه‌ندان
