دەیڤید کامیرۆن: دهرچوونمان له یهكێتی ئهوروپا تهنیا روسیا و بهغدادی دلخوش دهبن
دەیڤید کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیدا لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رایگەیاند، پێویستە باش بیر لە پرۆسەکە بکەنەوە پێش ئەوەی بڕیاری دەرچوون لە یەکێتیی ئەوروپا بدەن.
دەیڤید کامیرۆن باسی لەوەش کرد، کە ئەگەر بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا بچێتە دەرەوە، ئەوا تەنیا ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا دڵخۆش دەبن.
بڕیارە رۆژی 23ـی حوزەیرانی 2016، هاووڵاتییانی بەریتانیا بەشداریی لە راپرسییەکدا بکەن، بۆ بڕیاردان لەسەر مانەوە یان دەرچوون لە یەکێتیی ئەوروپا.
ZNA
