بەرپرسێكی ئەمەریكا: داعش و ئەسەد پێكەوە نەوت دەفرۆشن!

بەرپرسێكی ئەمەریكا: داعش و ئەسەد پێكەوە نەوت دەفرۆشن!
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، ئێستا داعش و ڕژێمی (ئەسەد) پێكەوە بازرگانیی نەوت دەكەن و، داعش زۆربەی نەوتە دزیارییەكەی دەفرۆشێتەوە بە ڕژێمی (ئەسەد).

(ئادەم سوبزن)، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، داعش بەشێكی زۆری نەوتەكەی، كە بە ‌نایاسایی دەریدەهێنێت و مامەڵەی پێوە دەكات، بە ڕژێمی (ئەسەد) دەفرۆشێتەوە.

بەرپرسە ئەمەریكاییەكە لە لێدوانێكدا بۆ ئەسۆشیەیتدپرێس، ڕێک ئاماژەی بە قەبارەی بازرگانییەكە نەكردووە كە بە شێوەی مانگانە چەند بووە، بەڵام دەڵێت، تا ئێستا بایی ٥٠٠ملیۆن دۆلار نەوتی لە بازاڕی ڕەشدا فرۆشتووە. هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كە "ئێستا ئەو دوو لایەنە وازیان لە شەڕ هێناوە و بازرگانی بە ‌نەوتەوە دەكەن".








KDP
Top