سەرەڕای قەیرانی دارایی و بێکاری، گەنجانی ئەورووپا وڵاتەکانیان جێ ناهێڵن

 سەرەڕای قەیرانی دارایی و بێکاری، گەنجانی ئەورووپا وڵاتەکانیان جێ ناهێڵن
دەزگای (نیو بارومیتر پوڵ)ی ئەورووپا، لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕاپرسییەکدا ئاشکرای کرد، نیوەی گەنجانی ئەورووپا بەھۆی قەیرانی دارایی و بێکارییەوە، خۆیان بە پەراێزخراو دەزانن.

دەزگاکە دەڵێت "لەو ڕاپرسییەدا دەرکەوت کە نیوەی گەنجانی تەمەن 18 تا 30 ساڵ، خۆیان بە پەراوێزخراو دەزانن لە کۆمەڵگەکەیاندا، بەھۆی ئەوەی تەنگژەی دارایی کاریگەریی تێکردوون و کاریان دەست ناکەوێت".

سەرەڕای ئەوەش لە ئەنجامی ئەو ڕاپرسییەدا کە ٢٠ وڵاتی ئەورووپای گرتەوە، تەنیا 32%ی ئەو گەنجانە ئامادەن بۆ دۆزینەوەی کارێک بچنە دەرەوی وڵاتەکانیان و 61% کە زۆرینەن دەیانەوێت ھەر لە وڵاتی خۆیاندا بمێننەوە.








KDP
Top