سووریا.. لە هێرشی تورکیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ سەر داعش 27 چەکدار کوژران
بە گوێرەی زانیارییەکان لە تورکیاوە مووشەک ئاڕاستەی سووریا دەکرا و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش لە سێ قۆناغدا بۆردمانی ئەو ناوچانەیەن دەکرد کە لەژێر دەسەڵاتی داعش دان.
لەو هیرشە بەرفراوانەدا،5 ناوەندی بەرگری و دوو تۆپخانەی داعش تەقێندرانەوە و 27 ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستەش کوژران.
تورکیا و هێزی هاوپەیمانان بەمدواییە زنجیرە هێرشێکیان لەدژی داعش دەست پێکردووە، بۆ ئەوەی رێگە لە پێشڕوەی داعش بۆ شاری سنووری کلس بگرن.
بەمەبەستی پاراستنی سنوورەکانی تورکیا لە هێرشی داعش، چەندین مانگە ئەمەریکا و تورکیا پڕۆژەیەکی هاوبەشی سەربازییان دەست پێکردووە.
باسنيوز
