ئه‌مجاره‌یش پەیەدەیان بانگهێشت نه‌كرد.. کۆبوونەوەکانی ڤیەننا ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌

ئه‌مجاره‌یش پەیەدەیان بانگهێشت نه‌كرد.. کۆبوونەوەکانی ڤیەننا ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌
دوای ئەوەی گفتوگۆکانی ژنێف لە نێوان لایەنە سووریاییەکان ئاستەنگیان تێکەوت، لایەنە سەرپەرشتیارەکانی ئاگربەستی سووریا سبەی 17 ی ئایار لە ڤیەننا کۆ دەبنەوە و نوێنەرانی (پەیەدە) بەشداریی پێ ناکرێت.

دوای ئەوەی گفتوگۆکانی ژنێف پێشکەوتنیان بەدی نەھێنا و ئاگربەست لە ھەندێک شوێنی سووریا کەوتە بەر مەترسی، وەزیرانی دەرەوەی ئەمه‌ریکا و ڕووسیا بە بەشداریی ئێران بڕیاریان دا لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆ ببنەوە بۆ چالاککردنەوەی گفتوگۆکانی ژنێف و پاراستنی ئاگربەست لە سووریا، بڕیارە بە بەشداریی لایەکانی سووریا ئەو گفتوگۆیە لە 17 ی ئایاردا بەڕێوە بچێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا، ھەرچەندە (سێرگی لاڤرۆڤ) وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دووبارە داوای کردبوو کە نوێنەرانی (پەیەدە) بەشداریی گفتوگۆکان بکەن، بەڵام بەشداریپێکردنی (پەیەدە) ڕەت کراوەتەوە و سبەی بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەو حزبە، گفتوگۆکان بەڕێوە دەچن.







KDP
Top